riklam

سەرۆك كۆمار بەشداری لەكۆنگرەی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب دەكات

عیراق 08:54 PM - 2015-02-26
كۆنگرەی لوتكەی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

كۆنگرەی لوتكەی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم بانگهێشت نامەیەكی رەسمی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەی لوتكەی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب كە رۆژانی 28 و 29 ئازاری داهاتوو لە شەرم شێخ بەڕێوەدەچێت.

بانگهێشتكردنەكە لە میانی دیدارێكی سەرۆك كۆمار بوو لەگەڵ ئەحمەد حەسەن دەروێش باڵیۆزی كۆماری میصری عەرەبی لە عیراق كە ئەمڕۆ  2015/2/26 لەكۆشكی سەلام لەبەغدا بەڕێوەچوو، تیایدا باڵیۆز سڵاو و رێزی سەرۆكی میسری گەیاندە سەرۆك مەعسوم و هیوای ئارامی و ئۆقرەیی و پێشكەوتنی بۆ گەلی عیراق خواست.

سەرۆك مەعسوم بەخێرهاتنی باڵیۆز دەروێشی كرد و سڵاوی خۆی بەباڵیۆزدا نارد بۆ سەرۆك سیسی، ئامادەیی خۆشی دوپاتكردەوە بۆ ئەوەی سەردانی میسر بكات و بەشداری بكات لەگۆنگرەی شەرم شێخ .

هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی هەردوولاو چۆنیەتی پتەوكردنی بواری سیاسی و ئەمنی و ئابوری گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هاوكات دواین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عەرەبی و ئیقلیمی خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی میسر ئاماژەی كرد بەپەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات، ئامادەیی وڵاتەكەی و گەل و حكومەتەكەی نیشاندا لەپەرە پێدان و سوربونی پەیوەندیی و هاریكارییەكانی لەگەڵ عیراق لە زۆربەی ئاستەكان، هیوای سەركەوتنی بۆ گەلی عیراق خواست لەجەنگی دژ بە تیرۆری وەحشیگەرانەو پێشكەوتنی پرۆسەی سیاسیی و دیموكراتی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket