riklam

نرخی بەنزین دابەزێنرا

کوردستان 06:17 PM - 2015-02-26
لە رۆژی یه‌كشەممەی داهاتوە كاری پێدەكرێت

لە رۆژی یه‌كشەممەی داهاتوە كاری پێدەكرێت

ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازی حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی لە 900 دینارەوە بۆ 700 دینار دابەزاندو بڕیاریشە لە رۆژی یه‌كشەممەی داهاتوە كاری پێبكرێت.

د.عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی لیترێك بەنزین بۆ 700 دینار بە PUKmediaی راگەیاند: وەك سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمان دەستخۆشی لەئەنجومەنی باڵای نەوت و گازی هەرێم دەكەم بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بۆ 700 دینار، ئەمەش هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی خێزانەكان ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان هەیە.

وتیشی: بەنزین هەرزان ببێت كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی نرخی سەدان شمەكی بازاڕ كە پەیوەندی راستەوخۆیان بەژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket