riklam

یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه‌ جیاواز ده‌بێت

کوردستان 06:08 PM - 2015-02-26
یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه‌ جیاواز ده‌بێت

یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه‌ جیاواز ده‌بێت

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ 27 هه‌مین ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ناتوانرێت له‌م ساڵدا میوانانی بیانی بانگهێشت بكرێن و مه‌راسمی گه‌وره‌ بۆ ساڵیاده‌كه‌ ساز بكرێت .

مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ له‌م ساڵدا سه‌رجه‌م یاده‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ته‌نها به‌دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ .

وتیشی: 27 هه‌مین ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر گۆرستانی شه‌هیدان و چه‌ند روفاتێك دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌دا له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌خاكیان ده‌سپێرین، چه‌ند چالاكیه‌كیش ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ئاماده‌كاریه‌كانیان ته‌واوبوون و ناتوانین هیچ میوانێكی بیانیش بانگهێشت بكه‌ین.


جێی باسه‌ ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ندین چالاكی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دران به‌ڵام له‌م ساڵدا به‌وته‌ی وه‌زیری شه‌هیدان قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ساڵیاده‌كانیش كردووه‌و ناتوانن وه‌ك پێویست یاده‌كان به‌رێوه‌به‌رین.


PUKmedia فرحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket