riklam

هاورده‌كردنی گۆشت له‌چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

ئابوری 05:18 PM - 2015-02-26
هاورده‌كردنی گۆشت له‌چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

هاورده‌كردنی گۆشت له‌چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان هاورده‌كردنی گۆشتی سور له‌ چه‌ند وڵاتێكدا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و ته‌نها له‌و وڵاتانه‌ رێگه‌ پێدراو ده‌بێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی رێكخراوی جیهانی  OIE.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 26/2/2015 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ری و سامانی ماسی بۆ مانگی ئازار به‌رێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ مانگی 3 دا رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی 1000 تۆن مریشك و 400 تۆن ماسی بدرێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ی مانگی رابردووش هاورده‌كردنی هێلكه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی به‌ كراوه‌یی بمێنێته‌وه‌.

له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ردوو كارگه‌ی ئالیكی بتوێن و سوپه‌رفید قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌وبڕه‌ی كه‌له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت رێژه‌یه‌كی كه‌مه‌و خواستی هاووڵاتیان پرناكاته‌وه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆ بڕیارماندا له‌م مانگه‌دا بڕی 3 هه‌زارو 500 تۆن ئالیك هاورده‌بكرێت.

رزگارحه‌مه‌ خدر- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانیش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد به‌هۆی بڵاوبوونه‌ی نه‌خۆشی له‌ ئاژه‌ڵدا هاورده‌كردنی گۆشتی سور ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا رێگه‌ پێدراوه‌ كه‌ده‌كه‌ونه‌ بازنه‌ی رێكخراوی جیهانی OIE و وتیشی: بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیان هاورده‌كردنی ئاژه‌َڵی زیندوو له‌ وڵاتی ئیرانه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سامانی ئاژه‌ڵ رێگه‌ پێدراو ده‌بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket