riklam

سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی داعش ده‌كوژرێن

عیراق 05:11 PM - 2015-02-26
ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تر برینداربوون

ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تر برینداربوون

له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌ سنوری نێوان پارێزگای ئه‌نبارو موسڵ پێنج مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌كرێنه‌ ئامانج و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌و دیاری داعش ده‌كوژرێن و ژماره‌یه‌كیشیان به‌برینداری ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئاشكرایكردوه‌: فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌وی چوار شه‌ممه‌ 25/26-2-2015 چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی گروپی تیرۆرستی داعشیان له‌سنوری شاری موسڵ  وپارێزگای ئه‌نبار كردوه‌ته‌ ئامانج، كه‌ 17 تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌له‌ناویاندا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌و دیاری داعش به‌ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری عه‌ره‌بی و بیانی به‌دیده‌كرێن.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌بو مجاهد چیچانی سه‌ركرده‌ی گه‌یاندنی هاوكاری لۆجیستی بۆ تیرۆرستانی داعش له‌نێوان سوریا و عیراق و والی فورات و به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری داعش و به‌رپرسی ئاراسته‌كردنی فه‌رمانه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی  له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون.

 

هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌: زیاتر له‌ 30 تیرۆرستی تر كه‌ ژماره‌یه‌كیان كه‌سانی ناوداری ناو داعشن برینداربوون و ره‌وانه‌ی سوریاكراون بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.

 

PUKmedia و/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket