riklam

250 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێم

کوردستان 03:06 PM - 2015-02-26
رۆژی شه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابه‌شده‌كرێت

رۆژی شه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابه‌شده‌كرێت

250 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاریشه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ 28-2-2015 ده‌ستبكرێته‌وه‌ به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ بڕیاربوو حكومه‌تی به‌غدا بینێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بڕه‌كه‌ی 250 ملیار دیناره‌، گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی رابردووی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ تائێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: تائێستا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك دیارنییه‌.


PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket