riklam

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێك هاووڵاتیه‌ك گیانله‌ده‌ستده‌دات

کوردستان 01:46 PM - 2015-02-26
هه‌ردوو هاووڵاتیه‌كه‌ كوردن و خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانن

هه‌ردوو هاووڵاتیه‌كه‌ كوردن و خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانن

كه‌مێك پێش ئێستا و سه‌عات 01:30 تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ گه‌ڕه‌كی تیله‌كۆییه‌كانی  ناحیه‌ی رزگاری  گڕده‌گرێت و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ به‌هۆی له‌حیمكردنی تانكه‌ره‌كه‌وه‌ بووه‌، كه‌ له‌هه‌مانكاتدا سوته‌مه‌نی تێدابووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ كه‌ له‌حیمكاریكردووه‌ برینداربووه‌و هاووڵاتیه‌كی تر كه‌ به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ له‌دواوه‌ی تانكه‌ره‌كه‌ بووه‌، سوتاوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ڵگور حه‌مید جێگری به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار له‌وباره‌یه‌وه‌ به ‌PUKmedia  ی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێك بووه‌ له‌ناحیه‌ی رزگاری، ده‌ستبه‌جێ یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ كاری له‌حیمكاری له‌به‌شێكی تانكه‌ره‌كه‌ كردووه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكی تریشیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌.

رونیشكرده‌وه‌: هه‌ردوو هاووڵاتیه‌كه‌ كوردن و خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌رمیانن. 

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket