riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 01:36 PM - 2015-02-26
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ده‌ستیپێكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  ئه‌مڕۆ 26-2-2015 نوێنه‌ری هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان  و یه‌گكرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌.

وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و عومه‌ر فه‌تاح و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket