riklam

موسڵ.. داعش مزگه‌وتێكی تر بۆمبڕێژ ده‌كات

عیراق 12:15 PM - 2015-02-26
مزگه‌وتی (الخضر)

مزگه‌وتی (الخضر)

له‌شاری موسڵ، تیرۆرستانی داعش مزگه‌وتی (الخضر)یان بۆمبڕێژكردووه‌ به‌نیازن بیته‌قێننه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یكی تایبه‌ت له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش مزگه‌وتی (الخضر)یان بۆمبڕێژكردووه‌و به‌نیازن بیته‌قێننه‌وه‌، ئه‌و مزگه‌وته‌ مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و گرنگه‌و ده‌كه‌وێته‌ به‌شی راستی شاری موسڵ، نزیكه‌ له‌ پردی (الحریة).

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دوێنی 25-2-2015، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی تیرۆرستانی داعشیان كردووه‌و سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانیان سوتاندووه‌.

هه‌روه‌ها، ئه‌و بۆردومانكردنه‌ له‌ ناوچه‌ی (الخازر) بووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket