riklam

له‌ ئه‌مریكا سێ داعش ده‌ستگیرده‌كرێن

جیهان 11:55 AM - 2015-02-26
به‌نیازبوون سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ بكه‌ن

به‌نیازبوون سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ بكه‌ن

پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا سێ هاووڵاتی ئه‌مریكی به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ چوونه‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیرده‌كات.

پۆلیسی نیویۆرك ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ له‌ ناوچه‌ی برۆكلین ده‌ستگیربكه‌ن، دووان له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ چوون بۆ ناو ریزه‌كانی تیرۆرستی داعش سه‌ركه‌وتوون نه‌بن، ئه‌وا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ كوشتنی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

پۆلیس ناوی ده‌ستگیركراوه‌كانی ئاشكرا كردو رایگه‌یاند: عه‌بدولڕه‌سوڵ جورابۆف-ی ته‌مه‌ن 24 ساڵان و ئه‌برار جیبۆڤ-ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان كه‌ خه‌ڵكی وڵاتی ئوزبه‌كستانن و سه‌عید خمتڤ-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵان خه‌ڵكی كازاخستانه‌، كه‌ به‌ هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن ئێف كه‌نه‌دی له‌ نیویۆرك ده‌ستگیركراون كه‌ به‌نیازبوون سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ بكه‌ن.

جێی باسه‌، ئه‌گه‌ر له‌ دادگا تاوانه‌كانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، ئه‌وا به‌ 15 ساڵ زیندانیكردن سزاده‌درێن.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی BBC

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket