riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. 252 پارچه‌ زه‌وی دابه‌شده‌كرێن

کوردستان 11:34 AM - 2015-02-26
به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدان دابه‌شكرا

به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدان دابه‌شكرا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-2-2015، به‌ ئاماده‌بونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، قائیمقامی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رۆكی شاره‌وانی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و چه‌ند لایه‌نێكی تر 252 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدان دابه‌شكرا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ بۆ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز یاده‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌و لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنراوه‌.
 
وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا له‌ جه‌نگی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرین به‌ڵام قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ نابێت له‌ یاد بكرێن.


PUKmedia  فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket