riklam

رۆژئاوا.. به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش ده‌كوژرێن

کوردستان 11:29 AM - 2015-02-26
شه‌ڕ له‌چه‌ند گوندێك به‌رده‌وامه‌

شه‌ڕ له‌چه‌ند گوندێك به‌رده‌وامه‌

هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌ی ته‌لحه‌میس به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌وی و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ پێنجه‌مین رۆژی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان له‌ ته‌لحه‌میس،شه‌ڕ به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ پێشڕه‌ویدایه‌.

 

وتیشی: له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ تائێستا شه‌ڕ له‌ گونده‌كانی(هه‌لكانێ،نه‌عیم ئه‌لحه‌یال،هه‌لدانا و هه‌سووی بچوك) له‌ ناوچه‌ی تل حه‌میس به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش كوژراون

.

رونیشكرده‌وه‌: له‌ گوندی نه‌عیم تیرۆریستێكی خۆكوژ دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی خۆی به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا بته‌قێنته‌وه‌،به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتنی به‌ شوێنی مه‌به‌ست له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ كوژرا.

 

له‌باره‌ی زیانه‌كانی داعشه‌وه‌ ئاری هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له‌ 45 تیرۆرست كوژراون و  له‌ گونده‌كانی هه‌لكان و هه‌سووی بچوك شه‌ڕ به‌ سه‌ختی به‌رده‌وامه‌.

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket