riklam

ئه‌فغانستان.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران رووده‌دات

جیهان 11:28 AM - 2015-02-26
ئۆتۆمبێلێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌كرێته‌ ئامانج

ئۆتۆمبێلێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌كرێته‌ ئامانج

له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ئۆتۆمبێلێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌كرێته‌ ئامانج.

به‌گوێری هه‌واڵی ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-2-2015 له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ شاری كابولی ئه‌فغانستان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیادا ته‌قییه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانه‌كه‌ی توركیا كوژراو دوو كه‌سیی تریش برینداربوون.

هاوكات، مه‌رزییه‌ ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌، رایگه‌یاند: هه‌موو كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێك به‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران نه‌گه‌یشتووه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket