riklam

ئه‌فغانستان.. به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر 122 هاووڵاتی گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن

جیهان 10:54 AM - 2015-02-26
سه‌دان كه‌سیش له‌ناو به‌فردا گیریان خواردووه‌

سه‌دان كه‌سیش له‌ناو به‌فردا گیریان خواردووه‌

به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له‌ ویلایه‌تی په‌نجه‌شیر له‌ باكووری ئه‌فغانستان، 122 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌ سه‌دان كه‌سیش له‌ناو به‌فردا گیریان خواردووه‌.

به‌گوێری هه‌واڵی ئاژانسی فه‌ره‌نسا، عه‌بدولڕه‌حمان كه‌بیری قائیمقامی ویلایه‌تی په‌نجه‌شیر رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی كه‌ دوو رۆژه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر تائێستا 122 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سی تریش له‌ناو به‌فردا گیریان خواردووه‌و 30 كه‌سیش برینداربوون.

كه‌بیری راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ر به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 خانوو رووخاون و له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌ هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێده‌چێت هێشتا له‌ ژیاندا مابن.

كه‌بیری هۆشداریشی داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌كاتی پێویستدا ئامێرو كه‌ره‌سته‌ی رزگاركه‌ریان به‌ده‌ست نه‌گات، پێده‌چێت ئاماری قوربانییه‌كان به‌رزتر ببێته‌وه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket