riklam

چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌كوژرێن

عیراق 10:53 AM - 2015-02-26
چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی بیانی داعش كوژراون

چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی بیانی داعش كوژراون

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی عیراق دوو كاروانی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیه‌كانی داعش له‌ شاری قائمی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌نه‌ ئامانج و زیانی زۆر به‌تیرۆرستانی داعش ده‌گه‌یه‌نن و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاری قائم له‌رۆژئاوای رومادی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 25/26-2-2015 فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عیراق كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی داعشیان له‌سه‌ر رێگه‌ی موسڵ - قائم و كاروانێكی تریشیان  له‌ناوه‌ندی قه‌زای قائم كردوه‌ته‌ ئامانج.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون و حه‌وت ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش سوتێنراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: هه‌ریه‌ك له‌ والی فورات و چوار سه‌ركرده‌ی بیانی داعش له‌ناو كوژراوه‌كاندان .

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازیه‌كانی داعش هاتوچۆیه‌كی زۆر له‌نێوان شاری موسڵ و قه‌زای قائم ده‌كه‌ن و به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گوایه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ چوبێته‌ ناو خاكی سوریاوه‌.

 

PUKmedia   سامان عه‌لی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket