riklam

بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌هه‌وڵی به‌رزتركردنه‌وه‌ی نرخی دۆلاره‌

ئابوری 10:40 AM - 2015-02-26
ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بكاته‌وه‌

ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بكاته‌وه‌

له‌ ئێستادا نرخی دۆلار رۆژ به‌رۆژ، به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ئابوریش پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بارگرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كات، چونكه‌ له‌ ئێستادا كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك به‌ دروای دۆلاره‌و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نرخی ئه‌و شتومه‌كانه‌ به‌رزبێته‌وه‌.

حه‌مید محه‌مه‌د كه‌ له‌ بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی كار ده‌كات بۆ PUKmedia  وتی: پێشتر بانكی ناوه‌ندی عیراق رۆژانه‌ 180 ملیۆن دۆلاری ده‌خسته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا رۆژانه‌ ته‌نها 50بۆ90 ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار.

ئابوری ناسێك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان بێت بانكی ناوه‌ندی عیراق ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بكاته‌وه‌ له‌ئێستادا نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 125750 دیناری عیراقییه‌ به‌ڵام هه‌وڵده‌دات نرخی دۆلار به‌رزتریش بكاته‌وه‌.

وتیشی: به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار گرفتێكی تر ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان به‌ تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا له‌ قه‌یرانی داراییداین، چونكه‌ مامه‌ڵه‌ی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك سه‌رجه‌میان به‌ دۆلاره‌و له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاریش، نرخی هه‌موو شتێك به‌رزده‌بێته‌وه‌.


PUKmedia  سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket