riklam

ئه‌ڵمانییه‌كان خوازیاری ده‌رچوونن له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ

جیهان 10:13 AM - 2015-02-26
ناوچه‌ی یۆرۆ ته‌نها بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان

ناوچه‌ی یۆرۆ ته‌نها بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان

به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك، یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا خوازیاری ئه‌وه‌ن كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ بوون له‌ناو ناوچه‌ی یۆرۆدا جگه‌له‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌ڵمانیا ده‌بێت، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تری نییه‌.

به‌پێی راپرسییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن دوو رێكخراوی ئیتالی (دیمۆس ئه‌ندبی و باڤیا ئابزر واتوری) ئه‌نجامدراوه‌، 36.8% له‌ هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانی داوا ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان له‌ ئه‌ندامبوون له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ ده‌ستهه‌ڵبگرێت، چونكه‌ ناوچه‌ی یۆرۆ ته‌نها بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان، له‌ به‌رامبه‌ریشدا 46% به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌ پێیانوایه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له‌لایه‌ن ناوچه‌ی یۆرۆ بۆ ئه‌ڵمانیا دروستبووه‌، باشتر وایه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ناو ناوچه‌ی یۆرۆدا بمێنێته‌وه‌و 13% به‌شداربووانیش پێیانوایه‌ یۆرۆ باشترین كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌و یۆرۆ هه‌میشه‌ قازانج و سودی هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ 30.8% ئیتالییه‌كان و 24% دانیشتووانی ئیسپانیاو 22.7% خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا خوازیای ئه‌وه‌ن كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕانی: جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket