ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا به پێویست ده‌زانرێت
ی.ن.ک 09:46 AM - 2015-02-26.
رۆژی 25-2-2015، شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به ئاماده‌بوونی جێگرانی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندو كادرانی یه‌كێتیی پێشوازی له هه‌ڤالان مه‌لا یاسین ره‌ئوف نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قاهیره‌و موحسین عه‌لی ئه‌كبر ئه‌ندامی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی رێكخستن و وه‌فدێكی یاوه‌ریانكرد.
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس به‌خێرهاتنی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد‌و رۆڵیانی به‌رزنرخاند له خزمه‌تكردنی سیاسیه‌تی چه‌پكه گۆڵه‌كه‌و بره‌وپێدانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و رۆڵی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانی به‌گرنگ وه‌سفكرد له به‌ده‌نگه‌وه چوون و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
پاشان مه‌لا یاسین خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌رو ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و كادرانی بونه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویانه خزمه‌تی گه‌وره به چین و توێژ‌و پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئاینـزاكانی ناوچه‌كه بكه‌ن به‌بێ جیاوازی، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه له‌پێناو به‌رقه‌راری ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، پاشان كورته باسێكی له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی و جۆر‌و چۆنیه‌تی سیاسه‌تیانی له جیهان و ناوچه‌كه شیكرده‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و گروپه تیرۆرستیانه‌ی كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پێناو تێكدانی ئارامی و سه‌قامیگری، له‌كۆتایشدا پشتیوانی و پشتگیری خۆی بۆمه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر دوێنێ 25-2-2015، له سه‌ردانێكی مه‌یدانی دا بۆ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، به یاوه‌ری مه‌لا یاسین ره‌ئوف نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قاهیره‌و موحسین عه‌لی ئه‌كبر ئه‌ندامی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی رێكخستن، كۆمیته‌ی جه‌له‌ولا-یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن لێپرسراو و ستافی كۆمیته پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له مه‌لا یاسین و موحسین عه‌لی ئه‌كبر له بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان پرسیه‌وه‌و رۆڵی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولایان به‌گرنگ زانی له ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكییه‌كانی رێكخستنیان به‌باشترین شێوه له‌پێناو به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا روبه‌ڕوی تیرۆرستان بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ رۆڵی به‌هێزی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو كادرانی یه‌كێتی گه‌ڕانده‌وه، كه‌هه‌میشه شه‌ونخونیان كردووه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی ناوچه‌كه.
پاشان شێركۆ میروه‌یس ئاماژه‌ی به ئه‌و رووداو و گۆڕانكاریانه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتبوو، هه‌وره‌ها باسیشی له‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی ناوچه‌كه كرد له ئێستادا هه‌یه‌و ئه‌وه‌شی به هه‌وڵ و ماندوبوونی كادران و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان گه‌ڕانده‌وه كه هه‌میشه به‌بێ سڵ كردنه‌وه ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و خزمه‌ته‌كانیان بوون.
له كۆتایشدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین هه‌وڵه‌كانی خۆی دووپاتكرده‌وه له‌پێناو زیاتر به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی و خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌بێ جیاوازی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئاینـزاكان له‌رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه.
PUKmedia دیارجه‌وهه‌ر /خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23