(NRT) له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (مه‌لا كرێكار) دا، بۆ سه‌ركه‌وتو نه‌بو؟
بیروڕا 04:36 PM - 2015-02-25د.هێرش ره‌سوڵ
ده‌ستپێك
له بۆنه‌ی دیكه‌شدا ئاماژه‌م پێداوه، كه راگه‌یاندنی كوردی له هه‌رێمی كوردستان دا، به كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵێ هۆكاری خودی و بابه‌تی، تاكو ئێستا له دۆخێكی ناجێگیر و قۆناغێكی گواستنه‌وه‌دایه، ئه‌مه‌ش كاریكردۆته‌سه‌ر ئه‌دای پیشه‌یی كۆی كه‌ناڵه جیاوازه‌كان، به تایبه‌ت له هاتنه‌پێشه‌وه‌ی بارودۆخه تایبه‌ت و هه‌ستییاره‌كاندا، بۆ نمونه له دوای په‌لاماره‌كانی نزیكه‌ی هه‌شت مانگی رابردوی رێكخراوی تێرۆریستیی (داعش) بۆ سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان، ئه‌و راگه‌یاندنه به گشتی نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست بنه‌ماكانی ئێتیكی پیشه ره‌چاوبكات، به تایبه‌ت پره‌نسیپه‌كانی (به‌رپرسیارێتی، راستگۆیی، وردی، بابه‌تیبون).
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم، ئه‌م له‌به‌رچاونه‌گرتنه‌ی پێوه‌ره‌كانی ئێتیكی پیشه له لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه بوه به (نوسراو، بیستراو، بینراو، ئه‌لیكترۆنی)یه‌وه، ته‌نانه‌ت (سۆشیاڵ میدیا)ش، كه‌وا زۆرجار كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیستمی گشتی، وره‌ی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر، پلانی سه‌ربازی، نهێنیی ستراتیژی... جێهێشتوه. بۆیه له ماوه‌ی رابردودا، به سه‌رنجه‌كانم له رێگه‌ی وتار و وتووێژ و لێدوانی رۆژنامه‌وانییه‌وه هۆشداریی پێویستم خستۆته‌ڕو، هه‌روا هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كم ده‌رباره‌ی (به‌رپرسیارێتیی راگه‌یاندنی كوردیی هه‌رێمی كوردستان له دۆخی شه‌ڕی (داعش)دا، كه به هیوام ئه‌م هه‌وڵانه و هه‌مو هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌كادیمیست و نوسه‌ر و میدیاكار و سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانیش به‌سودی راگه‌یاندنی كوردی و بارودۆخه‌كه و كوردستان و هاونیشتمانییان بشكێته‌وه.
نه‌ك هه‌ڵه نیه، به‌ڵكو پێویستیشه
هه‌ندێ سیاسه‌تكار و میدیاكار و چالاكی مه‌ده‌نی، وایده‌بینن، كه میدیای كوردی نابێت به هیچ جۆرێك وتووێژ و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سێتییانه‌دا سازبكات كه تۆمه‌تبارن به 'توندڕه‌وی' یان 'دژایه‌تییكردنی ئه‌زمونی كوردستان' یان له دۆخه تایبه‌ت و هه‌ستییاره‌كاندا 'له به‌ره‌ی هاونیشتمانییاندا نین' یاخود به جۆرێ له جۆره‌كان 'تێكده‌ری ئاسایشی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی'ن، ... تاد. هه‌روه‌ك پێیانوابو، نه‌ده‌بوایه كه‌ناڵی (NRT) چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (مه‌لا كرێكار)دا سازبكات، به‌ڵام من چ وه‌ك میدیاكار و چ وه‌ك پسپۆڕێكی بواره‌كه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا نیم، به پێچه‌وانه‌وه پێموایه كاره‌كه نه‌ك هه‌ڵه نیه، به‌ڵكو پێویستیشه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی خواره‌وه:
1. بڕوابون به رۆڵ و كاریگه‌ریی راگه‌یاندن له كۆمه‌ڵ دا، ئه‌ویش له رێگه‌ی خستنه‌ڕو و شرۆڤه‌كردنی كێشه و قه‌یران و پرسه جیاوازه‌كان.
2. ره‌خساندنی كه‌شی گونجاوی بۆچونی جیاواز و ئازادیی راده‌ربڕین له سنوره‌كانی ئێتیكی پیشه‌دا، چونكه میدیای پرۆفێشناڵ ده‌بێت روبه‌ر و شاشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و شرۆڤه‌كردنی بابه‌تییانه‌ی پێشهات و روداوه‌كان بێت.
3. كه‌سێتییه گشتیه‌كان هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ئایدیا و ئاراسته‌ی جیاوازن بۆ هاونیشتمانییان، له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه.
به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دایه: چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك؟
وتووێژ یان چاوپێكه‌وتن؟
له سه‌ره‌تادا، ده‌بێ ئه‌وه رونبكه‌ینه‌وه، كه‌وا به‌داخه‌وه له هه‌ندێ ناوه‌ندی راگه‌یاندن و لای هه‌ندێ میدیاكاری به‌ڕێز، جۆرێك له تێكه‌ڵی و هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن به‌رامبه‌ر هه‌ردو زاراوه‌ی وتووێژ (الحوار- Dialog) و چاوپێكه‌وتن (مقابله- Interview) هه‌یه له كاری راگه‌یاندن دا. ئه‌م كورته‌وتاره جێی ئه‌وه نیه به درێژی و قوڵی له ژانری وتووێژ (دیالۆگ، ...)ی رۆژنامه‌وانی بدوێین و له چاوپێكه‌وتن (دیدار، دیمانه، ...)ی رۆژنامه‌وانی جیابكه‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت بڵێین، (وتووێژ) قوڵ و زیندوه، و تێیدا رۆژنامه‌نوس ته‌نها پرسیاركارێكی ساده نیه، به‌ڵكو خاوه‌ن پاشینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و ناسه‌وانی (مه‌عریفی)یه، به تایبه‌ت له بواری بابه‌تی سه‌ره‌كیی وتووێژه‌كه، واته ته‌نها پرسیاره ئاماده‌كانی ئاراسته‌ناكا و به‌س، هاوكات له وه‌ڵامه‌كانی به‌رامبه‌ریش پرسیاری نوێ دروستده‌كا، له زۆر شوین و به پێی پێویست كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌وه‌ستێنێ و ته‌نانه‌ت ئیحراجیشی ده‌كات. هه‌رچی ده‌رباره‌ی (چاوپێكه‌وتن)یشه پتر ساده و روكه‌شه، و ته‌نها وه‌ڵامی پرسیاره پێشتر ئاماده‌كراوه‌كان به وه‌رگر ده‌به‌خشێت. كه‌واته خاڵی سه‌ره‌كی و جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان وتووێژ و چاوپێكه‌وتن، بریتییه له‌وه‌ی، له یه‌كه‌میاندا كارلێكی زۆر له نێوان میدیاكار و كه‌سی به‌رامبه‌ردا هه‌یه و ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتیی زیندویی و قوڵی و دروستكردنی كاریگه‌ری پێبه‌خشیوه.
به‌ر له په‌خشكردنی، چیم گوت؟
رۆژی پێنجشه‌ممه (12/2/2015)، چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له په‌خشكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (مه‌لا كرێكار) له كه‌ناڵی (NRT)، سه‌باره‌ت به‌و چاوپێكه‌وتنه و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چه‌كدارانی رێكخراوی (داعش) له كه‌ناڵی (رووداو)، لێدوانێكی تایبه‌تم بۆ سایتی (وشه نێت)دا. پوخته‌ی لێدوانه‌كه‌م بریتیبو له‌وه‌ی، 'كاتێك كه‌ناڵێك ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه به‌وجۆره بڵاوده‌كاته‌وه، بیه‌وێت یان نا، رێكڵام و پڕۆپاگه‌نده بۆ ئه‌و رێكخراوه تێرۆرستییه ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بڵاویش ده‌كرێنه‌وه، ده‌كرێ چاره‌سه‌ری میدیاییان بۆ بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر وه‌رگر دروستنه‌كه‌ن، ئه‌ویش به شرۆڤه‌كردنی په‌یامه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌زا و پسپۆر و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و میدیاكار و سیاسه‌تكاره‌وه، تاكو كاره‌كه به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی ئامانجی رێكخراوه‌كه نه‌ڕوات'. 'له باره‌ی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی مه‌لا كرێكاریش، كه بڕیاره ئه‌مشه‌و په‌خش بكرێت، ئه‌و كه‌سێتییه كه‌وا كۆمه‌ڵێ تۆمه‌تی له‌سه‌ره، كه‌ناڵه‌كه و ئه‌و میدیاكاره‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا سازده‌كات، ده‌بێ رێگه‌نه‌دات ناوبراو كه‌ناڵه‌كه ئیستغلال بكات و خراپ به كاریبهێنێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی خۆی، به‌ڵكو ده‌بێ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا زۆرترین پرسیار و ره‌خنه و تێڕوانینی شه‌قام و یاسا داد و میدیاكار و چالاك و رۆشنبیرانی روبه‌ڕو بكاته‌وه'.
(NRT) بۆ سه‌ركه‌وتو نه‌بو؟
ره‌نگه ئه‌و رونكردنه‌وه و شرۆڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به جیاوازیی نێوان (وتووێژ و چاوپێكه‌وتن)ی رۆژنامه‌وانی، وه‌ڵامێكی كورت و راسته‌وخۆی پرسیاری سه‌رنه‌كه‌وتنی كه‌ناڵی (NRT) بێت له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (مه‌لا كرێكار)دا، به‌ڵام بۆ به‌رچاوڕونیی زیاتر و له‌پێناو رۆچونه نێو ناخی وه‌ڵامه‌كه، سه‌رنجه‌كانم وردتر له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌خه‌مه‌ڕو:
1. ده‌ستپێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌كرا جوانتر و رۆژنامه‌نوسییانه‌تر بوایه، پێشكه‌شكاری به‌ڕێز ده‌یتوانی وردتر ته‌وه‌ره‌كانی دیاری بكردنایه، واته له بری ئه‌و پرسیاره زۆر ته‌قلیدی و وه‌ڵامزانراوه‌ی یه‌كه‌م، پرسیاری دیكه‌ی روبه‌ڕوبكردایه‌وه، كه چاوپێكه‌وتنه‌كه هه‌م جوانتر و هه‌م كورتتر ده‌بو.
2. پێشكه‌شكاری به‌ڕێز كه‌مترین پرسیاری جددی و راسته‌خۆی له وه‌ڵامه‌كانی (مه‌لا كرێكار) دروستكرد، كه زۆر وشه و زاراوه و ده‌سته‌واژه و رسته‌ی وه‌ڵامه‌كان ده‌كرا پرسیاریان له‌سه‌ر بكرایه، بۆ نمونه كه وتی 'ئه‌مه‌ریكا به بێ هیچ هۆكارێك خستومییه‌ته لیستی تێرۆر'. كاكی پێشكه‌شكار ده‌بوایه یه‌كسه‌ر پێی بوتایه 'ئه‌ی ئێوه ئه‌میری گروپی ئه‌نسارولئیسلام نه‌بون؟'
3. (مه‌لا كرێكار) له هه‌ندێ له قسه‌كانیدا دژبه‌یه‌كی هه‌بو، به‌ڵام پێشكه‌شكاری به‌ڕێز نه‌یتوانی بیقۆزێته‌وه. بۆ نمونه له سه‌ره‌تادا وتی 'هیچ تۆمه‌تێكم به‌سه‌ردا ساغ نه‌بۆوه و من مه‌غدور بوم له‌م زیندانیكردنه‌م'، كه‌چی دوایی هه‌ر خۆی وتی 'نه‌رویج ده‌وڵه‌تێكی قانونیه، ناشهێڵێت كه‌س قانون پێشێل بكات'. كاكی رۆژنامه‌نوس ده‌یتوانی لێی بپرسێت 'تۆ پێشتر وتت به غه‌در حوكمیان دام، ئایا كه نه‌رویج وڵاتێكی قانونییه، چۆن غه‌درت لێده‌كات؟'.
4. له هه‌ندێ وه‌ڵامدا خۆبه‌زلزانینێكی زۆر له كه‌سێتیی (مه‌لا كرێكار) ده‌بینرا، بۆ نمونه له لایه‌ك خۆی به 'موفه‌كیر' ده‌زانی، له‌لایه‌كیتریشه‌وه خۆی لێ ببوه 'موفتی'... به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پێشكه‌شكاره به‌ڕێزه هیچ پرسیار و سه‌رنجێكی له‌وباره‌یه‌وه روبه‌ڕونه‌كردوه.
5. كاتێ (مه‌لا كرێكار) خۆی له خستنه‌ڕوی بۆچونی راست و راشكاوانه‌ی خۆی له‌سه‌ر (داعش) و كاره‌كانییان ده‌دزییه‌وه، و زۆر به ساده‌یی ده‌یگوت 'جارێ نایانناسم' یان 'نازانم كێن'. ئه‌و هاوڕێ به‌ڕێزه‌مان لێی نه‌پرسی 'بۆ ده‌زانی گرتنه‌وه‌ی موێڵ (وه‌ك خۆت ده‌یڵێیت) مه‌شروعی جۆن كێری-یه؟'ئه‌ی خێره هادی عامری و حه‌شدی شه‌عبی و كێ كێ كه ئاوا به ره‌هایی باسیان ده‌كه‌ی باش ده‌ناسیت، به‌ڵام (داعش) ناناسیت؟' یان 'بۆ ده‌زانیت 39 ملیۆن و نیو نه‌وت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێ و چی و چی، به‌ڵام جارێ ئاشنای كاره‌كانی (داعش) نه‌بویت؟'.
6. كاكی رۆژنامه‌نوس دیسانه‌وه بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان بو، كاتێك (مه‌لا كرێكار) شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی ئیستغلالكرد بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆی و هزر و به‌رنامه‌كه‌ی، و به رۆشنی رایگه‌یاند 'به ده‌ربڕینی ره‌ئی خۆم به ئیجابی له‌سه‌ر (داعش)، خۆشم نه‌چم، پێنج شه‌ش هه‌زار گه‌نج پێیانه‌وه ده‌لكێت'، یان '600 گه‌نجی كورد له ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی منن بۆ چونه ناو داعش، پێم وتون سه‌بربگرن'. ئایا ئه‌مه هاندان و ناردنی په‌یامی تایبه‌ت نیه هه‌م بۆ (داعش) و هه‌م بۆ (هه‌رێم)؟ ئایا نه‌ده‌كرا چه‌ندین پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ژماره و ئه‌و ئاماژه‌یه ئاراسته‌بكرێت؟!
7. (مه‌لا كرێكار) چه‌ند جارێك به ئاشكرا و به راشكاوی گوتی 'سه‌له‌فی جیهادیم، بڕوام به هه‌مو ئه‌و ئوسوڵانه هه‌یه'، 'سه‌له‌فی تونده‌ڕه‌وین، به‌ڵام له دائیره‌ی خۆماندا'. به‌ڵام میدیاكاره به‌ڕێزه‌كه ده‌زانێت 'سه‌له‌فیی جیهادی' كێیه و به كێ ده‌ڵێن؟ جیاوازی له‌گه‌ڵ 'سه‌له‌فیی مه‌دخه‌لی' و ره‌وته‌كانی تردا چییه؟ ئاخۆ ده‌زانێت (داعش) و هه‌مو گروپ و رێكخراو و كه‌سێتییه هه‌ره توندڕه‌وه ئاینییه‌كان 'سه‌له‌فی جیهادی'یان پێده‌گوترێت؟ ئه‌ی بۆ به‌ڕێزی هیچ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌وه‌ستا و هیچ پرسیارێكی روبه‌ڕو نه‌كرده‌وه؟!
8. ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێك وه‌كو داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی 'ئازادیی راده‌ربڕین' قسه‌یده‌كرد، و پێیوابو نابێ ئه‌و ئازادییه پێشێل بكه‌ین و 'هه‌مو شتێ سنوری خۆی هه‌یه' و نابێ سنوری یه‌كتر ببه‌زێنین. به‌ڵام خۆی چه‌ندینجار ته‌شهیر و سوكایه‌تی به مرۆڤ به گشتی و سیستم و ده‌قی یاسا و هه‌ندێ كه‌سێتی و گروپ و خاوه‌ن پیشه كرد. بۆ نمونه 'یاسای شارستانی، تۆ ناوت ناوه شارستانی، هه‌مه‌جییه‌تێكه بۆ خۆی'، 'حه‌زاری به‌م مه‌عنا سه‌خیفه نا كه له سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه'، هه‌روا سوكایه‌تیكردن به كۆمه‌ڵێ حزب، هادی عامری، حه‌شدی شه‌عبی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی... تاد.
9. (مه‌لا كرێكار) زۆر ئاگایانه ده‌توانێت به‌رنامه‌كه كۆنترۆڵ بكا و له‌وێشه‌وه ته‌واوی كه‌ناڵه‌كه له خزمه‌تی به‌رنامه‌ی خۆی به‌كاربهێنێت، بانگه‌شه بۆ هزری توندوتیژی و په‌یامی توندڕه‌ویی ئاینی بكات، بۆ نمونه كه باسی 'پابه‌ندبونی كه‌لله‌ڕه‌قانه‌تر' ده‌كات له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی، یان كه ده‌ڵێت 'یه‌كێ كه جنێو بدات، كه ده‌سه‌ڵاتم هه‌بو كه‌ته‌رێ له ملی ئه‌ده‌م'. به‌ڵام به داخه‌وه نه رۆژنامه‌نوسه‌كه و نه كه‌ناڵه‌كه نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری میدیایی بكه‌ن.
10. كاتێ (مه‌لا كرێكار) روبه‌ڕوبونه‌وه و به‌ره‌نگاریی چه‌ند مانگه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هید وقوربانیدانییان بێبایه‌خده‌كا و به ده‌ستی ده‌ره‌كی و كێ و كێی ده‌زانێت، رۆژنامه‌نوسه به‌ڕێزه‌كه نه‌یتوانی بیوه‌ستێنێ و وه‌ك پێویست پرسیاری جددی ئاراسته بكات.
11. (مه‌لا كرێكار) چه‌كداری رێكخراوی (داعش) به 'موجاهید' ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش لایه‌نگیرییه‌كی راشكاوانه‌یه بۆ رێكخراوه‌كه و به‌رنامه و په‌یامه‌كه‌ی، به‌ڵام كاكی رۆژنامه‌نوس لێی ناپرسێت 'بۆ؟'.
سه‌ره‌نجام
دواجار، به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌ی پێگوتین، كه (NRT) له‌و كاره‌یدا نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتو نه‌بو، به‌ڵكو ریكۆردی خراپترین ئه‌دای پیشه‌یی خۆی تۆماركرد. كه‌ناڵه‌كه له‌م كاره‌یدا نه‌یتوانی پارێزگاری له دروشمی سه‌ره‌كیی خۆی بكات، كه بریتییه له (راستگۆیی، هاوسه‌نگی، بوێری) و له سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه به‌رزیكردۆته‌وه، چونكه چاوپێكه‌وتنه‌كه زیاتر ده‌رفه‌تێك بو بۆ ئه‌وه‌ی (مه‌لا كرێكار)، له دوای ئازادبونی و له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو گۆڕانكارییه، ریكڵام و پڕۆپاگه‌نده بۆ دنیابینییه‌كانی خۆی بكات، له كاتێكدا كاری رۆژنامه‌وانی به مانایه‌ك له ماناكان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌تبه‌خشین به بیروڕای جیاواز، خستنه‌به‌رپرسیار و تاوتووێكردن و ره‌خنه‌لێگرتنیشیانه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر زیاد له بژاره (ئیختیار)یه‌كی له به‌رده‌ست دا بێت و سه‌ره‌نجام خۆی بڕیاربدات و یه‌كلای بكاته‌وه!
سه‌رنج: ئه‌م وتاره، به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن)ی (وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێم) بۆ داخستنی كه‌ناڵی (NRT) بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، نوسراوه، وه‌كچۆن سه‌ره‌ڕای سه‌رنجه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و چاوپێكه‌وتنه و ئه‌دای كۆمه‌ڵێ كه‌ناڵی تریش، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه كۆك نه‌بوم، و پێموابو داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و ئازادیی راگه‌یاندنه.
د.هێرش ره‌سوڵ
پسپۆڕی ئێتیك و یاسای راگه‌یاندن
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24