riklam

حاكم قادر راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:23 PM - 2015-02-25
.

.

نوسینگه‌ی تایبه‌تی حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك، لێدوانێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ : هه‌موولایه‌كمان ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی به‌هه‌ستیاریه‌وه‌ به‌رێده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌هه‌وڵ ‌و خه‌مخۆری یه‌كێتیانه‌ی راسته‌قینه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كماندا دابه‌ش ده‌بێت.


ده‌قی لێدوانه‌كه‌:
لێدوانێك له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌ڤاڵ كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌
 هه‌ڤاڵانی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) چه‌ند سه‌رنج ‌و بیرورِایه‌كیان گۆرِیه‌وه‌ كه‌ تیایدا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پێشوه‌خت سه‌باره‌ت به‌:
1-ئه‌و لیژنانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوین برِیاریان بۆ ده‌ربكرێت له‌لایه‌ن كارگێرِ-ه‌وه‌، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كان تا به‌عه‌مه‌لی ده‌ست به‌كاربكه‌ن.
2-لیژنه‌كان له‌زووترین كاتدا راپۆرتی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن ‌و تیایدا سه‌رنج‌ و تێبینی ‌و پێشنیازه‌كانیان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ پێبكه‌ن، ئه‌وكاته‌ مه‌كته‌بی سیاسی بۆ دوا برِیاری ره‌سمی ‌و كۆتایی كۆده‌بێته‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای یه‌كێتیدا.
هه‌موولایه‌كمان ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی به‌هه‌ستیاریه‌وه‌ به‌رێده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌هه‌وڵ ‌و خه‌مخۆری یه‌كێتیانه‌ی راسته‌قینه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كماندا دابه‌ش ده‌بێت، هه‌موولایه‌كیشمان سه‌رنج ‌و تێبینی خۆمان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی، برِیاری سیاسی یه‌كێتی هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ له‌م دۆخه‌ ده‌رِوانین ‌و پێویسته‌ به‌دڵسۆزییه‌كی یه‌كێتیانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان كاربكه‌ین، با به‌گیانی یه‌كێتییانه‌ و سه‌ررِاستانه‌ ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌رِ تا له‌ئاست ویست‌ و خواستی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان ‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ‌و كادر‌و خه‌مخۆرانی یه‌كێتی دا بین.


نوسینگه‌ی تایبه‌تی
هه‌ڤاڵ حاكم قادر حه‌مه‌جان
كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
24/2/2015

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket