riklam

جیهانێك به‌بێ سنور

ئەدەب وهونەر 11:17 AM - 2015-02-25
ئه‌و دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ جیهاندا بوونیان هه‌یه‌

ئه‌و دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ جیهاندا بوونیان هه‌یه‌

هونه‌رمه‌ندێكی كورد پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ نمایشكردن كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ماكێتێك و درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تره‌و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ جیهاندا بوونیان هه‌یه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند پشكۆ محه‌مه‌د به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هۆكاری دروستكردنی ئه‌م كاره‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بینینی دیمه‌نی ئه‌و دوو منداڵه‌ی كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بینیم كاتێك به‌ ته‌خته‌ چه‌كیان دروستكردبوو و فیشه‌كه‌كانیشی له‌ بامێ.

وتیشی: ئه‌م كاره‌م ناوناوه‌ (جیهانێك به‌بێ سنور)، له‌دوای نمایشكردن له‌ گه‌رمیان ده‌یگوازمه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی تری كوردستان، بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ش هی خۆمه‌و ماوه‌ی 7 مانگی خایاند تاوه‌كو بگه‌م به‌ ئه‌نجام، هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ش كه‌ له‌م پرۆژه‌دا به‌كارمهێناوه‌ له‌ گرافیك و ته‌خته‌یه‌.

راشیگه‌یاند: ماوه‌ی 17 رۆژه‌ له‌ گه‌رمیان نمایشكراوه‌و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا بهێنرێته‌ سلێمانی و له‌ خوێندنگای له‌یلا زانای كچان نمایش بكرێت.

هونه‌رمه‌ند پشكۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری رۆشنبیری گه‌رمیان یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی هونه‌ری هه‌یه‌و زیاتر پرۆژه‌كانی باس له‌ شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كات، پرۆژه‌كانیشی بریتین له‌ (كائینێك له‌ ئه‌نفال، ئازاره‌كانی ئه‌نفال، دروستكردنی گونده‌كانی كوردستان)، كه‌ ئه‌م كاره‌ی ناوناوه‌ مه‌مله‌كه‌تێك له‌ژێر لم و له‌ مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ داده‌نرێت و له‌ مانگی 4 یش له‌ شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ كوردیان پێ ئه‌نفال كراوه‌و چه‌ندین په‌یكه‌ری بۆ ئه‌نفالیش دروستكردووه‌، دوایین پرۆژه‌ی له‌ ئێستادا نمایشكردنی ماكێتێكه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تره‌و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ جیهاندا بوونیان هه‌یه‌.

PUKmedia  ئه‌ژین قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket