riklam

له‌هه‌رێم كۆنفرانس بۆ ژنانی ئاواره‌بوو ده‌به‌سترێت

جینۆساید‌‌ 05:26 PM - 2015-02-24
له‌هه‌رێم كۆنفرانس بۆ ژنانی ئاواره‌بوو ده‌به‌سترێت

له‌هه‌رێم كۆنفرانس بۆ ژنانی ئاواره‌بوو ده‌به‌سترێت

ئه‌مڕۆ 24/2/2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی گروپی ئاشتی كه‌ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تێیدا ئه‌ندامه‌و كار بۆ پرسه‌كانی ژنان ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا كه‌ كامه‌ران عه‌بدوڵڵا راوێژكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوو، پرسه‌ مرۆییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان و گرنگی كاركردن له‌سه‌ر شیاندنه‌وه‌ی رزگاربوانی ده‌ستی داعش و كاركردن بۆ هه‌رچی زیاتری هاوكاریكردنی ئاواره‌كان.

ژنانی ئاشتی نیازی گروپه‌كه‌یان بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ ژنانی ئاواره‌ خسته‌ڕوو هیوایان خواست كه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر به‌شداری كارایان له‌و بابه‌ته‌ هه‌بێت و هاوكاربن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و كۆنفرانسه‌و به‌كورتی تیشكیان خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كونفرانسه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو سازی ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وێرای به‌ گرنگ وه‌سفكردنی كاره‌كانیان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تری نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك كه‌ هۆكار بێت بۆ سه‌رخستنی كۆنفرانسه‌كه‌یان و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواستن.

له‌ كورته‌باسێكیشدا باسی له‌ كاروچالاكیه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كرد كه‌ بۆ ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تر پێكهێنراوه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش بۆ گه‌یاندنی  ئه‌و پرسه‌نراوه‌ به‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و داوای لێكردن ئه‌و پرسه‌ به‌گرنگه‌وه‌ باس بكه‌ن له‌ كۆنفرانسه‌كه‌یاندا.
 
PUKmedia فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket