riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. رێكخراوی رزگاربوانی چه‌كی كیمیاوی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

جینۆساید‌‌ 07:08 PM - 2015-02-22
.

.

ئه‌مڕۆ 22-2-2015 به‌دروشمی هه‌ڵه‌بجه‌ سیمبولی ئاشتی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمانه‌ رێكخراوی رزگاربووانی چه‌كی كیمیاوی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی فراوان له‌نوسه‌ران و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌هۆڵی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ سازكردوو تیایدا په‌یڕه‌و پرۆگرام و ئه‌ركانی رێكخراوه‌كه‌ به‌ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێن و سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردن و به‌شه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ش په‌سه‌ند ده‌كرێن.

هاوكار سه‌عدی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی رزگاربوانی چه‌كی كیمیاوی له‌لێدوانێكدا به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: ئامانج له‌دروست بوونی ئه‌م رێكخراوه‌ كرانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ به‌ره‌و رووی پارێزگاو هاوكات فراوانبوونی چالاكیه‌كانه‌ ئێمه‌ دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ وه‌ك پێداویستیه‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به‌دروستكردنی رێكخراوی رزگاربووانی چه‌كی كیمیاوی.
ووتیشی: ئامانجی رێكخراوه‌كه‌ گێرانه‌وه‌ی مافه‌ بۆ رزگار بوانی چه‌كی كیمیاوی كه‌ مه‌حرومن له‌قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌دا و هاوكات په‌یامێكیشه‌ بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن و بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڵه‌بجه‌.

كوێستان حه‌مه‌ باقی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی رزگاربوانی چه‌كی كیمیای له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmediaی  رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان ده‌مێك بوو ده‌مان ویست رێكخراوێكی له‌م جۆره‌ دروست بكه‌ین و كار بۆ زیاتر به‌ جینوساید ناساندنی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و خزمه‌تكردنی زیان لێكه‌وتوان بكه‌ین خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌دا خۆمان ده‌بینینه‌وه‌ و هه‌نگاوێك بۆ ئه‌و ئاواته‌ له‌ مێژینه‌یه‌ ده‌نێن.

رێكخراوی رزگاربووانی چه‌كی كیمیاوی ئامانجی دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندیه‌ له‌نێوان رزگاربوانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه‌ و وڵاتانی دوونیاداو، له‌ ناوخۆی هه‌ڵه‌بجه‌شدا كار بۆ گێرانه‌وه‌ی ماف بۆ رزگاربووانی ئه‌و چه‌كه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات و كۆنگره‌كه‌شی ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket