riklam

له‌ گه‌رمه‌سێر حه‌وت گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێنه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 12:47 PM - 2015-02-22
روفاته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش شه‌هیدكراون

روفاته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش شه‌هیدكراون

له‌دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕ له‌ سنوری گه‌رمه‌سێر تائێستا حه‌وت گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ روفاتی 12 پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌ژن و منداڵیان تێدایه‌.

جه‌بار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: تیمه‌كانی‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌دوای شه‌ڕی تیرۆر له‌ ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و تیمێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عیراقی ده‌ستیان به‌گه‌ڕان به‌دوای گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش كردوه‌.

وتیشی: له‌ رۆژی‌ 7 ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ 2015ه‌وه‌ تائێستا حه‌وت گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌و هاوكات هه‌ڵیشدراونه‌ته‌وه‌.

رونیشكرده‌وه‌: له‌ سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا رووفاتی 12 پێشمه‌رگه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌و دوای پشكنینی DNA راده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌و به‌خاكسپێردراون.
 
لایخۆشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د زه‌ڕگۆشی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ بۆ PUKmedia وتی: تائێستا ته‌رمی 40 هاووڵاتی خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ كوژراون، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناحیه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ بێسه‌روشوێنكراون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket