riklam

له‌ ساڵیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا

جینۆساید‌‌ 12:34 PM - 2015-02-22
نه‌مری بۆ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

نه‌مری بۆ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

ئه‌مڕۆ 22-2-2015 ساڵیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عسه‌وه‌ بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قه‌كه‌ی:
له‌ ساڵًیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا سور بوونی خۆمان بۆ به‌رگریكردنی له‌ مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.
له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ ساڵی 1988 دا رژێمی له‌ناوچوو به‌ پلانێكی پێشوه‌خته‌و به‌هێزێكی زۆرو به‌ به‌كارهێنانی توانایه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌و به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌ یه‌كه‌م قۆناغی به‌دناوی ئه‌نفالدا شاڵاوه‌كانی بۆسه‌ر كوردستان له‌ دۆڵی جافایه‌تی و به‌ری مه‌رگه‌ ده‌ستپێكردو به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ په‌لاماری ئه‌و سنوره‌ی داو تا 13/3/1998 دریژه‌ی به‌و شاڵاوه‌ دا.
له‌و شاڵاوه‌دا وێڕای شه‌هیدكردنی سه‌دان كه‌س، سه‌دان خێزان بۆ مه‌رگێكی نادیار براو له‌ بیابانه‌كانی باشوور گۆڕ غه‌ریب كران.
رژێمی به‌عس له‌و قۆناغه‌دا 30 گوندی جافایه‌تی كرده‌ ئامانج هه‌ر هه‌موویانی وێران كردو زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سنوره‌كه‌شی ئه‌نفال كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌ 28 رۆژ به‌رگری سه‌رسه‌ختیان له‌ خه‌ڵك و ناوچه‌كه‌ كرد، خۆڕاگری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش مێژوویه‌كی پرشنگداره‌ له‌ مێژووی خۆڕاگری و به‌رگری تۆماركرد، چونكه‌ تا رژێمی به‌عس چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارنه‌هێنا نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات خه‌ڵكه‌ ئازاو نه‌به‌رده‌كه‌ی به‌پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رگرییه‌كی بێوێنه‌یان كرد.
له‌كاتێكدا ئێمه‌ یادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌زمونه‌كه‌مان روبه‌ڕووی ترسناكترین رێكخراوی تیرۆرستی ده‌بێته‌وه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ دروستكردووه‌ كه‌ به‌ خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو ئه‌نفالكراو هاتووه‌ته‌دی، بۆیه‌ پێویسته‌ یاده‌وری ئه‌نفالی جافایه‌تی و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی تری ئه‌نفال كه‌ تیایدا 182 هه‌زار هاونیشتمانی كورد شوێنبزر كران و 5000 هه‌زار له‌ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ بونه‌ قوربانی چه‌كی كیمیاوی و 10000 كه‌سی تریش برینداربوون، ببێته‌ هه‌وێنی به‌رگری و مقاوه‌مه‌ت له‌دژی تیرۆرستانی داعش و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت حوكمرانی گه‌له‌كه‌مان له‌باربه‌رن، یه‌ك هه‌ڵوێستی و گوتاری یه‌كگرتوو و خه‌باتی مه‌ده‌نی و دبلوماسی بكه‌ینه‌ چه‌كی به‌رگری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ یاده‌وه‌ری یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ رووفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوانی دوڵی جافایه‌تی به‌ باوه‌شی كووردستان شادكرانه‌وه‌، به‌ڵام به‌هوێ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ ئه‌منی و یاسایی و هونه‌رییانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌ به‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی و هێنانه‌وه‌ی رووفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوانمان له‌ بیابانه‌كانی باشوری عیراق نه‌تواندراوه‌ به‌پێی ویستی ئێمه‌ شه‌هیدانی ئه‌نفالكراومان بهێنینه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی سوربوونی خۆمان له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی رووفاتی پیرۆزی سه‌رجه‌م ئه‌نفالكراوان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی ماف و داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بین و درێخی له‌ خزمه‌تكردنیان نه‌كه‌ین و خۆمان به‌ میراتگری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوانیان بزانین.

نه‌مری بۆ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
 سڵاو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ سینگی خۆیان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغانی به‌رگری له‌ ئه‌زموونی كوردستان سه‌رفرازی بۆ گه‌له‌كه‌مان
بژی كورد
 بژی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket