riklam

پلاتفۆڕمێك له‌ ژنانی هه‌رچوارپارچه‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت

ژنان‌ 07:52 PM - 2015-02-18
پلاتفۆرمێك له‌ ژنانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان

پلاتفۆرمێك له‌ ژنانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان

هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی باكور سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و هاوكاری كردنی نێوانیان له‌سه‌ر پرسی شه‌نگال و كچ و ژنه‌ ئێزیدیه‌ رفێنراوه‌كان.

ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی داكۆكیكار له‌مافی ژنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌ندین ژنی ئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ به‌كۆیله‌كراون، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ش ووتی پلاتفۆڕمێكمان كه‌له‌ ژنانی هه‌رچوارپارچه‌ پێكهاتووه‌  راگه‌یاندوه‌ .

ئێڤار ئیبراهیم روونیكرده‌وه‌: مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ سه‌باره‌ت به‌پرسی كه‌یسی ژنانی شه‌نگاله‌ به‌داخه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ژماره‌یه‌ك كچ و ژنی شه‌نگال له‌لایه‌ن گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌  رفێندراون و به‌كۆیله‌ كراون و له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ین.

له‌گه‌ل ئه‌و پرسه‌ش پرسه‌كانی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ین و هاوكارده‌بین بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌، بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌موومان پشتیوانی و هاوكاربین له‌و پرسانه‌دا به‌تایبه‌تی رزگاركردنی ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه‌ هێشتا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان.

سه‌لما ئۆرمه‌ك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ رایگه‌یاند: برینی ئێمه‌ی ژنان برینێكی قوڵه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كارو خه‌باتی هاوشان له‌گه‌ڵ پیاو ساڕێژیان بكه‌ین، ژنانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌ستبخه‌نه‌ ناوده‌ستی یه‌ك بۆ رزگاركردنی ژنانی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعشن ده‌نگیان بگه‌یه‌نینه‌ هه‌موو دونیا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌باشوری كوردستانین و هاتوینه‌ته‌ په‌رله‌مان.

وتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پلاتفۆڕمێكمان راگه‌یاندووه‌ كه‌له‌ ژنانی هه‌رچوارپارچه‌ پێكهاتووه‌ و كاری له‌سه‌رده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ردانی شه‌نگال و ئاواره‌كان ده‌كه‌ین و له‌نزیكه‌وه‌ چاومان ده‌كه‌وێت به‌و ژن و كچانه‌ی كه‌ له‌ژێر ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش رزگاریان بووه‌.

PUKmediaراگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket