riklam

ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا داده‌نرێت

تەکنەلۆجیا 08:19 PM - 2015-02-15
ره‌وتی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی زانست له‌كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

ره‌وتی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی زانست له‌كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی بواری خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆردی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیمان له‌هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراند، ئامانج له‌دامه‌زراندنی ئه‌م بۆرده‌ش هاندانی زیاتری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییه‌ له‌كوردستان تا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی رووبه‌روی كێشه‌كان ببینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 15/2/2015 وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانی مه‌راسیمی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی پزیشكی ددان له‌ زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ستاف و مامۆستایانی كۆلێژی پزیشكی ددان، ده‌ستخۆشیشی لێكردن بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كوردستان.
د. یوسف گۆران رایگه‌یاند: ره‌وتی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی زانست له‌كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌رچه‌ند تاریك په‌رست و كۆنه‌په‌رستان له‌رابردوو ئێستاشدا هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زموون و پێشكه‌وتنانه‌ی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م ره‌وتی پێشكه‌وتنه‌ به‌خۆراگری و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌پارێزرێت و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی بواری خوێندنی باڵا په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ین.

رونیشیكرده‌وه‌: له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی بواری خوێندنی باڵا بۆردی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیمان له‌هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراند، ئامانج له‌ دامه‌زراندنی ئه‌م بۆرده‌ش هاندانی زیاتری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌ له‌كوردستان تا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی رووبه‌رووی كێشه‌كان ببینه‌وه‌. وتیشی" له‌ئێستادا له‌قۆناغی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی ستافی بۆرده‌كه‌ین كه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌كات.

وتیشی: له‌پێناو گرنگیدانی زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی له‌كۆلێژ و په‌یمانگاكان، پرۆسه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانمان ده‌ستپێكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا گرنگی زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی بدرێت و بكرێته‌ یه‌كێك له‌مه‌رجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ خوێندنی باڵاو ماسته‌رو دكتۆرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكان پرۆژه‌ی ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكان پێشبخه‌ین و له‌نه‌خشه‌ی جیهانی زانكۆكاندا ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستانیش به‌رچاو بێت.
 
PUKmedia

 

3318171522015_26.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket