كه‌سه به‌خشنده‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا
چاوپێکەوتن 05:32 PM - 2015-02-14پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر شێخه
پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر شێخه ناوێكی دیاره له‌بواری پزیشكیدا و به تایبه‌ت له‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی خۆێن و شێرپه‌نجه‌ی خوێن، له سه‌رده‌ستی ئه‌م پزیشكه به ئه‌زموونه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه و چه‌نده‌ها پزیشكی پسپۆر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نوه‌ر شێخه شاره‌زای و ئه‌زموونیان په‌یداكردوه، له‌دیدارێكێدا ورده‌كاری و شێوازی چاره‌سه‌ركردن و چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌كی تر روونده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌مان بۆ ڕوونبكه‌یته‌وه‌و پاشان باسی ورده‌كاریی نه‌خۆشییه‌كه‌مان بۆ بكه‌یت؟
و/ ده‌توانین بڵێین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دووجۆره، یه‌كێكیان (ئه‌كیودی) پێده‌ڵێن ئه‌وانه‌یه كه‌له‌كتوپرٍیدا ده‌رده‌كه‌وێت و منداڵه‌كه یاخود نه‌خۆشه‌كه به‌ته‌واویی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كه‌ی پێوه دیارده‌بێت، به‌شه‌كه‌ی تریشیان ئه‌وه درێژخایه‌نه كه‌وا چه‌نده‌ها ساڵ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا ئه‌مێنێته‌وه ئێمه سێ چوار سه‌ده له‌مه‌وپێش كه‌باسی شێرپه‌نجه‌ی خوێنت ده‌كرد بێگومان بوویت له‌مردنی نه‌خۆشه‌كه، به‌ڵام ئێستا شێرپه‌نجه‌ی منداڵ بۆنمونه كه‌ئێستا گرنگترین و زۆرترین نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه له‌منداڵدا له 8% یان چاك ده‌بنه‌وه، به‌ڕاستی نه‌خۆشیه‌كه بنه‌بڕده‌كه‌ین، ڕاسته ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و دایك و باوكه‌كه له‌گه‌ڵیدا هیلاك ده‌بن و زۆر ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، ئێستا به‌شانازییه‌وه چۆن له‌ئه‌مریكاو له‌ئه‌وروپا و له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان پرۆتۆكۆلیان به‌كاردێت، ئێمه‌ش له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا هه‌رچه‌نده زۆر قه‌ره‌باڵغین و زۆر بێ جێگاین و زۆر بێ شوێنین، به‌ڵام ئه‌نجامێكی باشمان ده‌ستكه‌وتووه، له‌جۆره درێژخایه‌نه‌كه‌دا جاران به‌چاندنی مۆخ نه‌بوایه چاك نه‌ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌رمانی تازه داهاتووه كه‌ده‌توانێت له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌كه‌دا بژیت، واته ئه‌وه‌نییه بتكوژێت، ئێستا شێرپه‌نجه وه‌ك زه‌خت و شه‌كره‌و كۆلسترۆڵ و ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ی لێهاتووه، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌ڕاستی زۆر زۆر بچكۆله‌یه، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ دووملیۆن كه‌سی سلێمانی، بۆ 40% ی نه‌خۆشه‌كانمان عه‌ره‌بن له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، كردوومانه به‌پایته‌ختی شێرپه‌نجه له‌هه‌موو عیراقدا، ئینشائه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر شوێنێكی باشترمان بده‌نێ، كه‌من ئێستا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم كه‌نهۆمێكی نه‌خۆشخانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌مان بده‌نێ، زۆر قسه‌شم له‌گه‌ڵ وه‌زیرو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڕاستی شێرپه‌نجه هێنده گرنگه‌و پێویسته بایه‌خی پێبدرێت كه ویستی ئێمه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا له‌ئاستی ئه‌و نه‌خۆشخانه بچووكه‌دا نییه.
هیوادارم له‌ڕێی ئێوه‌وه خه‌ڵكی گوێبیستی ده‌نگمان بێت و هه‌وڵێك بده‌ین به‌هه‌موومان كه نهۆمێكمان بده‌نێ له‌و نه‌خۆشخانه تازه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ك ئه‌مریكاو به‌ریتانیا خزمه‌ت بكه‌ین و منیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌په‌یمانی خزمه‌ت ده‌ده‌م.
پ/ با بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وه‌ك جه‌نابت ڕوونتكرده‌وه نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆره یه‌كێكیان درێژخایه‌نه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش زوو ده‌رده‌كه‌وێت با بزانین هۆكاره‌كانی چین؟
و/ به‌ڕاستی ئێستا له‌هه‌ر كه‌سێك بپرسیت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه دكتۆرایان هه‌یه له‌به‌شێكی بچكۆله‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا، هه‌زاره‌ها شتت بۆ باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌من پێتده‌ڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌م نه‌خۆشییه كتوپڕه و ویستی خوای له‌سه‌ره، 95% بۆ 98% ی نه‌خۆشییه‌كه شتێكه له‌پڕێكدا منداڵه‌كه تێكده‌چێت و تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بێت، توشی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت و تووشی كه‌مخوێنی ده‌بێت، ده‌یبه‌یت بۆلای پزیشك، ئه‌ویش ته‌ماشای ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه. هه‌ندێك ده‌ڵێن ڤایرۆسه و هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن كیمیاییه، ئێمه ئه‌گه‌ر له‌نزیك (چێرنۆبڵ)ـه‌وه بوینایه كه ئه‌و ڕووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ده‌توانین بڵێین هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، به‌ڵام من پێتده‌ڵێم زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشه‌كانمان ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان كتوپڕه و ویستی خوای له‌سه‌ره كه‌تووشی ده‌بن.
پ/ باشه، حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی خوێن (كه جه‌نابت وتت ئه‌وسا ده‌بوایه به‌چاندنی خوێن بكرایه)، به‌ڵام ئێستا نییه‌و به‌ده‌رمان ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌كرێت، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ئێوه پێشكه‌شی نه‌خۆشه‌كانی ده‌كه‌ن چین؟
و/ با شتێكت بۆ ڕوونبكه‌مه‌وه، هه‌موو نه‌خۆشێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له‌سه‌رسێی نه‌خۆشه‌كان، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌بێت، تائه‌و ڕۆژه‌ی كه‌چاكده‌بێته‌وه، تا نه‌خۆشییه‌كه‌یان تیادا بنه‌بڕ ده‌كه‌ین، یان ئه‌وانه‌ی كه چاریان ناكه‌ین و نه‌خۆشییه‌كه ژیانی لێده‌ستێنێته‌وه، هه‌موو نه‌خۆشێك 28 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر ئێمه ده‌كه‌وێت. نه‌خۆشییه‌كه‌ی زۆر گرانه، ده‌رمانه تازه‌كان زۆر زۆر گرانن، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه كادرێكم دروستكردووه كه بتوانێت یارمه‌تیی نه‌خۆشه‌كان بدات.
من له‌سعودییه كارم ده‌كرد به‌شی زۆریی نه‌خۆشخانه‌كه پزیشكه‌كانی سعودیی نه‌بوون، 13% یان سعودیی بوون، ئێستا 100 كه‌سم ته‌خه‌ڕوج پێكردووه به‌دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا، هه‌موویان زۆر به‌چالاكانه له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌سلێمانی و نانه‌كه‌لی له‌هه‌ولێر و ئازادیی له‌كه‌ركوك كارده‌كه‌ن، ئێستا له‌هه‌موو موسڵدا شه‌ش پزیشكی شێرپه‌نجه هه‌یه هه‌موویان ده‌رچوو و خه‌ریجی منن. كادرمان دروستكردووه. ئێستا به‌بێ ڕكابه‌ر له‌سلێمانییدا بووینه‌ته پایته‌ختی شێرپه‌نجه و شێرپه‌نجه‌ی خوێن، واته هه‌موو خه‌ڵك ڕوومان تێده‌كات، به‌ڵام پشتگیریی زیاترمان ده‌وێت شوێنمان ده‌وێت، سه‌یری سعودییه بكه په‌نجا نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه، 10 بۆ 12ساڵه ته‌واوبووه هیچیان نییه تێیبكه‌ن. ئێمه شوێنمان نییه، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌ڕاستی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌وه نییه دوو ملیۆن كه‌س ڕووی تێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رێكی هیوا بده‌یت ده‌بینی سه‌دان كه‌س له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاون، ئه‌و پزیشكانه ڕۆژی وا هه‌یه 10 بۆ 12 كاتژمێر كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام هه‌ر فریاناكه‌ون، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانمان زۆر باشه، من زۆر شانازیی به‌ئه‌نجامه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌م.
پ/ له‌كۆتایی قسه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م، وتت ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌رده‌گرن، ئومێدی چاكبوونه‌وه له‌نه‌خۆشییه‌كانی خوێندا، له‌شێرپه‌نجه‌ی خوێندا زۆره، ئه‌گه‌ر زیاتر بۆمان ڕوونبكه‌یته‌وه كه وتت ئومێدی 80% ی چاكبوونه‌وه بۆ منداڵان و 50% بۆ گه‌وره‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر زانیاریی زیاترمان پێبده‌یت، واته ئومێد هه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌ربگرن و ژیانی ئاساییان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه؟
و/ تۆ كه‌تووشی شه‌كره یان زه‌خت یان كۆلسترۆل ده‌بیت، ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بژیت، به‌ڵام شێرپه‌نجه شتێكی جیایه، شێرپه‌نجه یان ده‌بێته هۆی مردن، یان چاكده‌بیته‌وه، واته به‌زمانێكی ساده‌تر یان ده‌تكوژێت یان ده‌یكوژیت. جاران هه‌موو كه‌سێك ده‌بوو به‌نێچیری شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئێستا به‌پێی ئه‌م ده‌رمانه تازانه‌و به‌پێی ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ی كه وه‌ك چۆن له‌ئه‌مه‌ریكاو له‌ویلایه‌تی هیوستن كه باشترین سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی لێیه به‌كارده‌هێنرێت، ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌كاریده‌هێنین. من پێتده‌ڵێم 80% ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان ده‌یانهێنن و زۆر به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و ده‌ڵێن شێرپه‌نجه‌ی خوێنیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر دووساڵ بۆ سێ ساڵ به‌به‌رده‌وامیی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئێمه وه‌ربگرن ئه‌وا چاكده‌بنه‌وه. ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئێمه وه‌ك چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌هایه، پرۆتۆكۆلی ئه‌مه‌ریكیمان هێناوه، پرۆتۆكۆلی به‌ریتانییمان هێناوه، چاره‌سه‌ریان پێده‌كه‌ین. له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و گرنگییان پێده‌ده‌ین. ئێستا گرنگترین جۆری شێرپه‌نجه له‌منداڵدا، شێرپه‌نجه‌ی خوێنه 80%یان به‌ته‌واویی چاكده‌بنه‌وه، له‌گه‌وره‌كان به‌نزیكه‌یی 40% بۆ 50%یان به‌ته‌واویی چاكده‌بنه‌وه. له‌هی لیمفه‌گرێكان كه زۆر زۆر باوه له‌كوردستان و له‌عێراقدا 60% بۆ 70%یان چاكده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا ڕێككه‌وتن بكرێت پێیبڵێیت تۆ سه‌رت ده‌ڕووتێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه منداڵت نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م موزاعه‌فاتانه‌ت هه‌بێت، تووشی گه‌رمیی و حه‌راره‌ت ببیت، ده‌بێت یارمه‌تیمان بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین یارمه‌تیی تۆ بده‌ین. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جوان به‌نه‌خۆشێكی باشه‌وه ده‌ستتكرد به‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه، زۆربه‌یان ئێستا به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چن، كه‌ده‌ڵێم چاكبوونه‌وه واته به‌ته‌واویی بنه‌بڕی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌ین ئینشائه‌ڵڵا.
پ/ تۆ وتت ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه یان كه‌سوكاره‌كه‌ی هاوكارییمان بكات وه‌ك به‌ڕێزت باشتر ئاگاداریت ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا كه جێ په‌نجه‌ت دیاره له‌بواره‌كه‌دا، تا بۆمان روونبكه‌یته‌وه نه‌خۆشه‌كه چۆن هاوكاریی ئێوه بكات، یان كه‌سوكاره‌كه‌ی چۆن هاوكاریی ئێوه بكه‌ن، واته بارێكی ده‌روونیی جێگیری چۆن بۆ دابینبكرێت، كه‌وه‌ك به‌ڕێزتان وتتان ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ئێوه جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر زانیاریی زیاترمان پێبده‌یت؟
و/ من هه‌میشه به‌نه‌خۆشه‌كانم ده‌ڵێم له‌م كاره‌دا سێ شت هه‌ن، پزیشكه‌كه‌و نه‌خۆشه‌كه و نه‌خۆشییه‌كه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه و پزیشكه‌كه یه‌كیانگرت، ده‌توانن به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا زاڵ ببن. ده‌بێت سێ ڕۆژ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، جارێك دایك و باوكه‌كه‌ی ده‌ڵێن دكتۆر ده‌ستی لێمه‌ده براكه‌ی له‌ئه‌ڵمانیایه خوشكه‌كه‌ی له‌سویده ده‌یبه‌ین و هیچیشیان پێناكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر زۆر گرانه، تۆ نه‌خۆشێكی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ بۆنمونه ناتوانی دوو سێ ساڵ بیبه‌یت بۆ سوید، یان بیبه‌یت بۆ ئه‌رده‌ن، هه‌ر پاره‌كه‌شی هه‌ڵناسووڕێت.
پ/ ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و باسه ورد ببینه‌وه، ئه‌گه‌ر شتێك مابێت له‌سه‌ر شێرپه‌نجه باسی بكه‌یت به‌ڕێزت وتت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێمه خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین پاره‌یه‌كی زۆریان تێده‌چێت به‌ڵام هه‌ندێك جار هه‌یه گله‌یی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كرێنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ش ده‌درێت بۆ نمونه ده‌ڵێن ئه‌و ده‌رمانانه ئه‌سڵ نیین بۆ نموونه ده‌ڵێن ده‌رمانه‌كان هیندیین ئه‌مه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌ش به‌نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت؟
و/ له‌ڕاستییدا من حه‌زده‌كه‌م شتێكت بۆ بگێڕمه‌وه من له‌ئه‌مه‌ریكا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه 27 هه‌زار پزیشكی وه‌ك من ئاماده‌یبوون له‌گه‌ڵ باوكی لۆكیمیای هه‌موو جیهاندا كه‌له به‌ریتانیایه، پرسیارم لێ‌كرد وتم ئێمه له‌و وڵاته‌ی كه ده‌رمانه ئه‌سڵییه‌كه‌مان پێناكڕدرێت، ئایا ده‌توانین ده‌رمانه هیندییه‌كه بكڕین وتی: ده‌رمانه هیندییه‌كه ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بێت خراپتر نییه. من ئه‌و په‌یامه‌م ته‌نانه‌ت به‌وه‌زیری پێشووتری عێراقیش وت و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش زۆریان ده‌رمانه هیندییه‌كه كڕی. ئێمه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌مان پێ‌نادرێت، نه‌خۆشیی خوێن زۆر گرانه، نه‌خۆشێكی تالاسیما له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌دایك ده‌بێت تائه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرێت، له‌به‌ریتانیا به‌نزیكه‌یی یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت. ئێمه لێره لای من هیندییه‌كه زۆر فه‌رقی نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌سڵییه‌كه پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رجكردووه حه‌قی خۆیانه، به‌ڵام من ئێستا لێپرسراوی جێگری وه‌زیرم بۆ كاروباری شێرپه‌نجه له‌كوردستان، ئه‌گه‌ر بۆم بكڕدرێت حه‌زده‌كه‌م ئه‌سڵییه‌كه بكڕم، ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تمان هه‌بێت و حكومه‌ت بۆمان بكڕێت و بۆمان بهێنێت، بێگومان ئه‌سڵییه‌كه پیاو دڵنیاتره لێی. ئێمه نابێت ئه‌و ئاڤاستینه‌ی كه‌له هه‌ولێر ڕوویدا كه چاوی چه‌ند كه‌سێكی كوێر كرد بیكه‌ین به‌قیاس. ئێمه ده‌بێت بودجه‌ی خۆمان بزانین له كوردستان. له‌ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كه‌سێك ساڵی حه‌وت هه‌زار دۆلار لایه‌نی ته‌ندروستیی ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت، بودجه‌ی كه‌سێك له‌عێراقدا به‌هه‌موو شتێكییه‌وه 3500 دۆلاره، له‌به‌رئه‌وه ئێمه هه‌ر شتێك ئه‌سڵی بێت و زۆر گرنگ بێت، مه‌رج نییه بۆمان بكرێت واته تووشی ئیفلیجییمان ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه من ناچمه ناو سیاسه‌ته‌وه، ماف ده‌ده‌م به‌كۆمپانیای (نۆڤارتس)، كه‌سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه تا ئه‌و ده‌رمانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، ئێستا كۆمپانیایه‌كی دیكه له‌ژێره‌وه ده‌چێت لێی ده‌دزێت. به‌ڵام من وه‌ك به‌كارهێنه‌رێك بۆ نه‌خۆشه‌كانم، مورتاحترم كه كه‌متر پاره له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بكه‌وێت.
پ/ با بێینه سه‌ر ته‌وه‌رێكی دیكه، كه‌پسپۆڕیی خۆتی تێدایه، ئه‌ویش بواری تالاسیمایه، به‌ڕێزت ڕوونتكرده‌وه كه‌ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان و سلێمانییدا خزمه‌تگوزاریی باشیان پێشكه‌ش ده‌كرێت، با سه‌ره‌تا بزانین جۆره‌كانی چین؟ هۆكاره‌كانی چین؟ ئه‌گه‌ر بۆمان ڕوونبكه‌یته‌وه.
و/ تالاسیما نه‌خۆشییه‌كه 5%،كورد و عیراقی هه‌ڵگری تالاسیمان، كه‌سه‌كه نه‌خۆش نییه له‌وانه‌شه پێشینه‌زانیبێت، به‌ڵام هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نییه. من جاری وه‌ها هه‌یه وانه به‌پۆلێكی كۆلێژی پزیشكیی ده‌ڵێمه‌وه، 120 خوێندكاری تێدایه، پێیانده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێستا پشكنین بۆ هه‌مووتان بكه‌م 10 كه‌ستان هه‌ڵگری تالاسیمان به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووان له‌و هه‌ڵگرانه شوویان كرد به‌یه‌ك، واته بوون به‌ژن و مێرد منداڵیان بوو له‌هه‌ر چوار منداڵ یه‌كێكیان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه تووشی تالاسیما گه‌وره‌كه ببێت. تالاسیما گه‌وره‌كه شتێكی زۆر مه‌ترسیداره، زۆر گرانه واته ده‌بێت ژیانی داهاتووی دایك و باوكه‌كه هه‌مووی له‌نه‌خۆشخانه ببه‌نه‌سه‌ر، هه‌موو مانگێك خوێنی تێبكه‌ن، وه‌ك پێشموتیت هه‌موو نه‌خۆشێك له‌به‌ریتانیا 800هه‌زار پاوه‌ند، واته یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانی ده‌كه‌وێت. واته به‌ڕاستی شتێكه به‌ئێمه چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌توركیا، له‌یۆنان، له‌ئیتاڵیا كه پێگه‌ی سه‌ره‌كیی نه‌خۆشیی تالاسیمان، 10 ساڵیش ده‌بێت منداڵێك له‌دایكنه‌بووه به‌تالاسیما گه‌وره‌كه‌وه. ئێمه‌ش نابێت بهێڵین تازه منداڵێكی دیكه له‌دایك ببێت. له‌به‌رئه‌وه ژن و مێرد ده‌ستده‌گرن ده‌بێت پشكنینیان بۆبكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان هه‌ڵگربوون ده‌بێت تێیانبگه‌یه‌نین. من ناڵێم ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كی وه‌ك ڕۆمیۆ و جۆلیۆت له‌نێوانیاندا هه‌بوو، ئه‌مانه ئه‌وكات ده‌توانین ئه‌گه‌رێكی دیكه‌یان بۆ بدۆزینه‌وه. به‌ڵام باشتروایه ئه‌و یه‌كگرتنه سه‌رنه‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین نه‌گبه‌تیی خێزانه‌كه‌ی تێدایه. هیچ خێزانێك فریا ناكه‌وێت و به‌رگه‌ی ناگرێت، هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نییه، سه‌یركه تۆ یه‌ك منداڵی تالاسیمات هه‌بێت و دوو سێ منداڵی دیكه‌ی سه‌لامه‌تیشت هه‌بێت، ئه‌وا سه‌لامه‌ته‌كان به‌هۆی نه‌خۆشه‌كه‌وه پشتگوێ ده‌خه‌یت و خێزانه‌كه تێكده‌ده‌یت. له‌به‌رئه‌وه من حه‌زده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌تالاسیما پرۆگرامێك هه‌یه كه حكومه‌ت زۆر گرنگیی پێداوه، یاسای له‌سه‌ر ده‌ركراوه، شتمان له‌سه‌ر كۆكردووه‌ته‌وه حه‌زده‌كه‌م منداڵێكی دیكه‌ی تالاسیما له‌كوردستاندا له‌دایك نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زۆر گرانه به‌ئێمه چاره‌سه‌ر ناكرێت، پاره‌یه‌كی زۆر زۆری ده‌وێت ئێستا 987 تالاسیمای گه‌وره‌مان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی هه‌موو دوو هه‌فته یان سێ هه‌فته یان چوار هه‌فته جارێك دێن بۆ نه‌خۆشخانه بۆئه‌وه‌ی خوێن وه‌ربگرن، ئێستا هه‌نگاوێكی باشیشمان ناوه له‌چاره‌سه‌ركردنیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر نه‌خۆشه‌كان زۆر بێ چانس و زۆر بێنازبوون، ئێستا سه‌نته‌رێكی زۆر چالاكمان له‌سلێمانیی بۆ دروستكردوون كه یه‌كه‌مه له‌هه‌موو عێراقدا، پێنج شه‌ش پزیشك به‌س خه‌ریكی ئه‌وانه‌یه كه جاران یه‌ك پزیشك نه‌بوو كه خه‌ریكی تالاسیما بێت، ئێستا هه‌رچی ده‌رمانی گران هه‌یه بۆیان ده‌هێنین و ده‌یانده‌ینێ. گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه سه‌نته‌ری چاندنی مۆخی ئێسقانمان بۆ دروستكردوون له‌سلێمانی له‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، كه ئینشائه‌ڵڵا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگێكی دیكه‌دا ده‌كرێته‌وه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی د.هیوا كه یه‌كێكه له‌خوێندكاره‌كانی خۆم و له‌وێ ده‌توانین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشبوون، زه‌رعی مۆخیان بۆ بكه‌ین و له‌و كێشه‌یه دووریان بخه‌ینه‌وه كه هه‌میشه به‌ڕێگای نه‌خۆشخانه‌وه‌ن و هه‌میشه له‌ژیانێكی ناخۆشدا ده‌ژیین.
پ/ وه‌ك به‌ڕێزتان وتتان له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا بیستومانه له‌ئیتاڵیا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربووه، جه‌نابیشت نمونه‌ی یۆنان و توركیات هێنایه‌وه. هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دووكه‌سه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و دوو جۆره ڤایرۆسه‌ن كه‌باست كرد به‌یه‌ك نه‌گه‌ن واته هاوسه‌رگیریی نه‌كه‌ن ئایا ئه‌وه ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌بڕ بكرێت؟
و/ به‌ڵێ خۆی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه تازه ده‌رده‌كه هاتووه یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كانی ماسته‌رم له‌هه‌ولێر هه‌موو خوێندكارانی دواناوه‌ندیی و ئاماده‌ییه‌كانی هه‌ولێری وه‌رگرت، ده‌ركه‌وت %7 ی خه‌ڵكی هه‌ولێر كچه‌كانیان هه‌ڵگری تالاسیمان، واته شتێكه تازه به‌ئێمه چارناكرێت، تازه ئه‌مه له‌وه‌ختی كۆنه‌وه له‌سه‌دان ساڵه‌وه له‌هه‌زار ساڵه‌وه شتێك بووه‌و هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بمانپارێزێت له كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی تر، به‌ڵام ئێستا ئه‌و جینه له‌گه‌له‌كه‌ماندا هه‌یه ئه‌و جینه شتێكی زۆر زۆر خراپه. ئه‌و جینه زۆر زۆر ده‌كه‌وێت له‌سه‌رمان، به‌ڵام ئه‌بێت ئێمه ژیر بیین و وای لێبكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكه‌كه فێربكه‌ین كه‌له‌مه‌ودوا دوو كه‌س كه‌هه‌ردووكیان هه‌ڵگربن واته هه‌ردووكیان هه‌ڵگربن باخه‌ڵك باش لێم تێبگات ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگر بێت ئه‌وا هیچ كێشه نییه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه‌ئیتر نه كوڕ‌و نه كچه‌كه‌ش هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه من هه‌تا له‌گه‌ڵ ڕایه‌كدام هه‌رپێشیان نه‌ڵێیت ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بێت مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كه‌هه‌ردووكیان توشبووبن ئه‌و وه‌خته بۆیان ڕونبكه‌یته‌وه كه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه منداڵێكیان ببێت، واته له‌چوار منداڵیان له‌وانه‌یه دووانیان تالاسیمای بێت یان سیانییان له‌وانه‌شه هیچیان توشی تالاسیما نه‌بن، ئه‌مه وه‌ك چۆن كوڕت ده‌بێت یان كچ كه‌سی وه‌ها هه‌یه حه‌وت كوڕ یان حه‌وت كچی هه‌یه به‌ڵام كه ئه‌و دووانه یه‌كیان گرت ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ماڵه‌كه‌یان وێران بێت و شتێكی زۆر ناخۆش تیایاندا دروست ببێت.
پ/ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شێرپه‌نجه‌ی خوێن له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، حه‌زده‌كه‌ین بزانین گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌دی چی بوون؟ چ سودێكتان بینی؟ هه‌رێمی كوردستان چ سودێكی له‌م ته‌كنه‌لۆجیایانه بینی؟
و/ خۆی ئه‌مه مێژوییه‌كی هه‌یه من وه‌ختی خۆی پرۆفیسۆر بووم له (میسیسیپی) كه ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكایه، براده‌ره‌كانم ده‌هێنایه‌وه بۆ كوردستان بۆ سلێمانی و هه‌ولێر، وای لێهات سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌م ڕۆژێكیان هات پێیوتم حه‌زده‌كه‌م بێمه‌وه له‌كوردستان ئیش بكه‌م. خۆی خانه‌نشین كرد‌و ئه‌وه‌تا پێنج ساڵه له‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش پڕۆفیسۆرێكی ئه‌مریكی به‌به‌لاش خزمه‌تی ئێمه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ زانكۆی (میسیسیپی)دا به‌ست كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كادرێكی شێرپه‌نجه له‌كوردستاندا دروست بكه‌ین. ئێستا ئه‌وه زۆر پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه.
ئه‌مجاره دووه‌م كۆنگره‌ی شێرپه‌نجه‌مان له‌كوردستاندا سازكرد. به‌ڕاستی من حه‌زمكرد له‌سلێمانی بێت، دوایی وتیان ئه‌بێت له‌پایته‌خت بێت و نزیكه‌ی 300 بۆ 400 كه‌سمان بانگهێشت كردبوو هه‌رچی پزیشكه شاره‌زاكان هه‌یه له‌شاری هیوستن كه باشترین سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی لێیه، پێیده‌ڵێن (ئیندی ئیندرسن)، هه‌موویانمان هێناو زۆر چالاكانه‌و زۆر به‌باشی هاوكارییان كردین له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌له نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه روویانداوه، زۆریشم پێ‌خۆش‌بوو نزیكه‌ی په‌نجا خوێندكارم له‌سلێمانییه‌وه بردوو سوودێكی زۆر زۆریان لێبینی. كۆنگره‌كه‌مان زۆر سه‌ركه‌وتووبوو واده‌زانم سه‌ره‌تای گرنگی كاركردنمان ئه‌وه‌یه كه ئینشائه‌ڵڵا خۆمان له‌باره‌ی پزیشكی شێرپه‌نجه‌وه وه‌ك ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا لێبكه‌ین.
پ/ تۆ روونتكرده‌وه كه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چ خزمه‌ت گوزارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، له‌ڕووی ئامێره‌كانه‌وه هه‌ندێكجار نه‌خۆش وا باسده‌كات كه ئه‌چێت بۆ تاقیگه‌كان ته‌نانه‌ت له‌به‌غدا و له‌هه‌رێمی كوردستان نییه، له‌رووی ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتنی ئامێره‌كانه‌وه له چ ئاستێكدایه؟
و/ له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پڕۆفیسۆره ئه‌مریكییه هاتووه، كه ناوی مایكلـه، ئێستا وابزانم ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كرێت بۆ ئامێره‌كان و بۆ دیاریكردنی شێرپه‌نجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك ئه‌وه وایه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بێت، ناخۆشترین شت لای من ئه‌وه بوو بۆ نموونه نه‌خۆشێك هاتبوو كه‌توشی شێرپه‌نجه ببوو، سێ ڕاپۆرتی پێ‌بوو پزیشكێك ده‌یگوت هیچی نییه، پزیشكێكی دیكه ده‌یگوت شێرپه‌نجه‌یه‌تی، یه‌كێكی دیكه‌یان ده‌یگوت جارێ راوه‌سته بزانین چیه‌تی، ئێستا ئه‌و راپۆرته‌ی له‌وێوه ده‌رده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌م دروستكرد دوای ئه‌وه‌ی پڕۆفیسۆر (مایكل هیوستن)مان له‌گه‌ڵدایه، بڕوات بێت وه‌ك ئه‌و پشكنینه وه‌هایه كه له‌ئه‌مریكادا هه‌یه و خه‌ڵكی سلێمانییش زۆر پێیده‌زانن و زۆریان پێخۆشه كه كابرایه‌ك ئاوا هاتووه، یان كه من ئاوا خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌م. من ئێستا خۆبه‌خشانه هاتومه‌ته‌وه ئه‌وه ماوه‌ی 10 ساڵه توانیومانه شتێك دروست بكه‌ین كه‌ئێستا ئه‌توانم زۆر كێشه‌ی دیاریكردنی شێرپه‌نجه‌مان نه‌ماوه. ئه‌وه شتێكی زۆر زۆر گرنگه سه‌باره‌ت به‌شێرپه‌نجه، له‌به‌رئه‌وه زۆر شێرپه‌نجه هه‌یه كه‌ناتوانی به‌چاو ته‌شخیێی بكه‌ین، ده‌بێت به‌شیكاریی و به‌تاقیگه و ئامێری تازه ته‌شخیێ بكرێت. له‌ڕووی ته‌شخیێه‌وه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌مان ناوه، له‌ڕووی ده‌رمانكڕین و شتی واوه به‌ڕاستی وه‌زیرو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یارمه‌تییه‌كی باشمان ده‌ده‌ن. من خه‌ونه‌كه‌م زۆر گه‌وره‌یه‌و هیوادارم بتوانم وای لێبكه‌م كه‌ئێمه ببینه سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا خه‌ڵك له‌ئێران و له‌توركیاو له‌شوێنی دیكه‌وه بۆمان بێت. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م سه‌نته‌ری چاندنی مۆخی ئێسقانه كرایه‌وه. بۆ زانیارییت یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی مۆخی ئیسقان له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا من له‌وڵاتی سعودییه ئه‌نجاممداوه. ئێستا دكتۆر هیوا به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی چاندنی مۆخه ده‌بات به‌ڕێوه، ئێمه‌ش به‌هه‌موومانه‌وه یارمه‌تی ئه‌ده‌ین و به‌پشتوانی خوا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م كه‌وا شێرپه‌نجه‌و شێرپه‌نجه‌ی خوێن له‌كوردستاندا نه‌مێنێت كه‌جاران هه‌بوون، بتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. چونكه به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ی كه‌چاك ئه‌بنه‌وه من زۆرجار له‌بازاڕ یان له‌ده‌ره‌وه ده‌یانبینم كه‌نه‌خۆشی من بوون، به‌ڵام ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌ی بنه بڕبووه زۆر دڵخۆشم به‌وه.
PUKmedia
چاوپێكه‌وتنی-هێمن كاكه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28