riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید فاروق جه‌باری

پرسەنامە 01:47 PM - 2015-02-01
سه‌بوری هه‌موولایه‌كمان بدات

سه‌بوری هه‌موولایه‌كمان بدات

بۆ كۆچی دوایی (مام جه‌بار كه‌ریم كاك مه‌لا) راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.

ده‌قه‌كه‌ی:
به‌ڕێز كاك جوتیارو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید فاروق جه‌باری سه‌ربه‌رز
سڵاوێكی گه‌رم...
بۆ كۆچی دوایی (مام جه‌بار كه‌ریم كاك مه‌لا) باوكی به‌ڕێزتان و شه‌هیدان (كاكه‌ فاروق و كاكه‌ خاڵس)ی سه‌ربه‌رز، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، كه‌ رۆڵی دیارو به‌رچاوتان هه‌بووه‌ له‌ رێڕه‌وی خه‌بات و كوردایه‌تی و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ رابه‌رایه‌تی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و باوكه‌ی كه‌ چه‌ند كوڕێكی قاره‌مان و ئازاو دلێری بۆ نیشتمانه‌كی په‌روه‌رده‌ كرد له‌ناخه‌وه‌ خه‌مباری كردین و هاوبه‌شی خه‌متان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێت و خوای گه‌وره‌ش گیانی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوری هه‌موولایه‌كمان بدات.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
1/2/2015

PUKmedia تایبه‌ت


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket