riklam

ئه‌ڵمانیا.. پرسه‌ بۆ شه‌هیدانی فه‌رمانده‌و هه‌ڤاڵه‌كانیان داده‌نرێت

پرسەنامە 09:45 AM - 2015-02-01
شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی یه‌كێتیی

شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی یه‌كێتیی

كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا پرسه‌ بۆ شه‌هیدانی فه‌رمانده‌و هه‌ڤاڵه‌كانیان داده‌نێت.

كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كان و پیشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كوردستانیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 1-2-2015 بۆ رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسورو عه‌مید شێركۆ فاتح شوانی و عه‌قید نه‌ریمان دۆشكه‌و ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌و هه‌ڤاڵه‌ی كه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆرستاندا له‌گه‌ڵیان شه‌هیدبوون، پرسه‌یه‌كی شایسته‌ له‌ باره‌گای ناوه‌ندی رۆشنبیری كوردی له‌ شاری لودڤیكسهاڤن به‌ڕێوه‌ده‌بات.


ناونیشانی پرسه‌كه‌:
Bahnhof Str.28
67059 Ludwigshafen
سه‌عات 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 5:00ی ئێواره‌

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket