riklam

بروسكه‌ی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسور

پرسەنامە 07:28 PM - 2015-01-31
پرسه‌ی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال

پرسه‌ی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال

سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ شه‌هیدبوونی لیوا حسێن مه‌نسور پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی كردوه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه‌

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید لیوا حسێن مه‌نسور

به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی لیوا حسێن مه‌نسورمان پێگه‌یشت .

بۆ ئه‌و خه‌مه‌،پرسه‌ و ماته‌مینیی سه‌رۆك مام جه‌لال-تان پێ راده‌گه‌یه‌نین، له‌ ناخه‌وه‌ به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشیی له‌ یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزتان ده‌كه‌ین .

لیوا حسێن مه‌نسور فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مانی به‌ره‌كانی به‌رگریی و به‌گژاچونه‌وه‌ بوو دژی تیرۆریستانی داعش و جێ ده‌ستیشی له‌ نه‌به‌ردییه‌كانی پاراستنی خاكی كوردستان دیار بوو، سه‌ره‌نجامیش به‌ خوێنی گه‌شی داستانی سه‌ركه‌وتنی ئازاد كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی تری كوردستانی تۆمار كرد .


له‌ په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌ین گیانی ئه‌م شه‌هیده‌ و هه‌موو شه‌هیدانی دیكه‌ی به‌رگریی به‌ به‌هه‌شتی نه‌مران شاد بكات، شیفای هه‌رچی زووتری برینداره‌كان بدات و سه‌بوریی و سوكناییش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت،  تێرۆریستانی تاوانباریش هه‌ر شكست و تێكشكاندن چاره‌نوسیان بێت .

انا لله و انا الیه‌ راجعون ..
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket