riklam

پێشمەرگەو دژەتیرۆر هەموو ناوچەكانی باشوری كەركوكیان كۆنترۆڵكردەوە

کوردستان 07:00 PM - 2015-01-31
.

.

هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆر هەموو ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكردەوە كە تیرۆرستانی داعش پەلاماریاندابوو.

وەستا رەسوڵ  فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی باشوری كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆر سەرجەمی ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكردەوە كە تیرۆرستانی داعش لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا پەلاماریاندا بوو.

وتیشی:هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆر زەبرێكی كوشندەیان لەداعش داوەو بەدەیان تەرمی داعش لەسەرجەم ناوچەكانی باشوری كەركوك لەژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگەدایە، بەكێڵگەی نەوتی خەبازەشەوە كە ژمارەی بیرە نەوتەكانی دەگاتە 100 بیر.

وەستا رەسوڵ راشیگەیاند: دوا شوێن كە تیرۆرستانی داعشی تێدا مابوو گوندی مەلا عەبدوڵڵای كۆن بووەو كەمێك لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو دژەتیرۆرەوە كۆنترۆڵكراوەتەوە.

لەبارەی ژمارەی كوژراوانی داعاش لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا، وتی: بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە نزیكەی 400 داعش كوژراون و تەرمی زیاتر لە 100 كوژراویشیان لەژێر دەستی هێزەكانی پێشمەرگەدایە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket