riklam

هۆڵێكی كۆلێژه‌كه‌ی سه‌ید سادق ناونرا شه‌هید بڕیار

کوردستان 06:58 PM - 2015-01-31
ده‌وامی كۆلێژه‌كه‌ی سه‌یدسادق ده‌ستیپێكرد

ده‌وامی كۆلێژه‌كه‌ی سه‌یدسادق ده‌ستیپێكرد

ده‌وامی ئاسایی له‌كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی سلێمانی، له‌قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستیپێكرد.

د.فواد عه‌لی راگری‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی‌ سه‌یدسادق، به‌  PUKmediaی راگه‌یاند: دوای‌ كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو به‌شی‌ (مێژوو، جوگرافیا)ی‌ كۆلێژی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی‌ سه‌ر به‌زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌قه‌زای‌ سه‌یدسادق، له‌ئێستادا ده‌وامی‌ ئاسایی‌ خوێندكاران له‌و كۆلێژه‌دا ده‌ستی‌ پێكردوه‌و له‌مساڵیشدا (130) خوێندكار له‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ وه‌رگیراون،  كه‌ (75) خوێندكاریان له‌به‌شی‌ جوگرافیاو (55) خوێندكاری‌ دیكه‌ش له‌به‌شی‌ مێژوو وه‌رگیراون.

ناوبراو، روونیشیكرده‌وه‌،"وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داخوازی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ كه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ سه‌یدسادق به‌لافیته‌كه‌ی‌ ده‌ستیه‌وه‌ داوای‌ كردنه‌وه‌ی‌ زانكۆ و په‌یمانگای‌ كردبوو، به‌ڵام دواتر شه‌هیدكرا، یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانی‌ خوێندنمان له‌ناو كۆلێژه‌كه‌دا به‌ناوی‌ (بڕیار حه‌سه‌ن)ه‌وه‌ ناوناوه‌".

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket