riklam

عیزەت سابیر گەندەڵییەكی پسوڵەی نەوت ئاشكرا دەكات

کوردستان 06:47 PM - 2015-01-31
چه‌ندین چاپخانه‌ ئاماده‌بوون به‌نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌ چاپی بكه‌ن

چه‌ندین چاپخانه‌ ئاماده‌بوون به‌نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌ چاپی بكه‌ن

سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێ هەر پسوڵەیەكی نەوت بۆ خێزەكانی پارێزگای سلێمانی زیاتر لەدۆلارێكی تێچووە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە دراوەتە چاپخانەیەكی ئەهلی، لەكاتێكدا چەندین چاپخانەی تر ئامادە بوون بەنیوەی ئەو نرخە پسوڵەكان چاپ بكەن.

د.عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە:وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پسوڵەی نەوتی بۆ سەرجەم خێزانەكانی پارێزگای سلێمانی چاپ كردووە، بۆ هەر پسوڵەیەك زیاتر لە دۆلارێكی خەرجكردوە بۆ چاپخانەیەكی ئەهلی، لەكاتێكدا چەندین چاپخانە ئامادە بوون بەنیوەی ئەو نرخە پسوڵەكان چاپ بكەن.

ئەوەشی راگەیاندوە: كۆی تێچوی پسوڵەكان بریتیە لەپسوڵەی نەوتی ژمارە ٢١=١٨٠٠ دینار، پسوڵەی نەوتی ژمارە ٢٢= ١٨٠٠ دینار،پسوڵەی نەوتی ٢٣،٢٤،٢٥=٢٧٠٠ دینار، كۆی تێچوی پسوڵەكان= ٦٣٠٠ دینار × ٦٠٠ هەزار=  ٣ ملیارو ٧٨٠ ملیۆن دینار = ٣ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلار.

رونیشیكردوەتەوە: هەرێمی كوردستان داهاتی زۆرە، بەڵام بەمشێوەیە خەرج دەكرێت، بۆیە مووچە نیە بیدەن بەفەرمانبەران، دەپرسم وەزیری سامانە سروشتیەكان بۆ خۆتان چاپخانە دانانێن و داهاتەكەی بۆ حكومەت بێت؟.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket