riklam

خانەقین بۆ شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنسور سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

کوردستان 06:25 PM - 2015-01-31
سبەینێ لەسەرجەم فەرمانگەو خوێندنگاكاندا پشوی رەسمی دەبێت

سبەینێ لەسەرجەم فەرمانگەو خوێندنگاكاندا پشوی رەسمی دەبێت

ئیدارەی قەزای خانەقین بۆ شەهید بوونی فەرماندەی قارەمان لیوا حسێن مەنسور سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

محەمەد مەلا حەسەن قائیمقامی قەزای خانەقین بە PUKmediaی راگەیاند:وەك رێزێك بەرانبەر شەهیدبوونی فەرماندەی قارەمان لیوا حسێن مەنسور فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو، بڕیارمانداوە سێ لەتەواوی سنوری ئیداری قەزای خانەقین سێ رۆژ ماتەمینی گشتی رابگەیەنین.

وتیشی: سبەینێ كە تەرمەكەی لەقەزای خانەقین بەخاكدەسپێرێت لەسەرجەم فەرمانگەو خوێندنگاكاندا پشوی رەسمی دەبێت.

PUKmedia هەڵمەت خانەقینی - خانەقین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket