riklam

باشوری كه‌ركوك.. پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر چه‌ندین گوندیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌

کوردستان 05:13 PM - 2015-01-31
هێرشه‌كان به‌رده‌وامیانم ده‌بێت تاڕاماڵینی ته‌واوه‌تی داعش له‌ ناوچه‌كه‌

هێرشه‌كان به‌رده‌وامیانم ده‌بێت تاڕاماڵینی ته‌واوه‌تی داعش له‌ ناوچه‌كه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ راوه‌دونانی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك و لاشه‌ی چه‌ندین كوژراوی تیرۆرستانیش له‌به‌رده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه‌.

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 31-1-2015، رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ راوه‌دونانی تیرۆرستان و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك و تائێستاش چه‌ندین گوندیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و به‌ ده‌یان تیرۆرستای داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا لاشه‌ی زیاتر له‌ 20 تیرۆرستی داعش له‌ به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆردایه‌، پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر گوندی (خه‌بازه‌) یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و له‌ ئێستاشدا ده‌وروبه‌ری گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆردایه‌و هێرشه‌كانیش بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش و راوه‌دونان و راماڵینی ئه‌و تیرۆرستانه‌ به‌رده‌وامه‌.

وه‌ستا ره‌سوڵ راشیگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گونده‌كانی باشوری كه‌ركوك له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زۆرێك له‌ گونده‌كانی باشوری كوركیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و هێرشه‌كانیشیان بۆسه‌ر چه‌ند شوێنێكی تر به‌رده‌وامه‌ تاراماڵین و له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش به‌ ته‌واوه‌تی.

ئاشكراشیكرد، داعش پێشتر پیلانی بۆ هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ داڕشتووه‌و چه‌كداری بیانی له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریا و هێناوه‌ته‌ باشوری كه‌ركوك و شه‌ڕیان پێده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ هێزێكی عیراقی به‌شداری له‌ شه‌ڕه‌كانی باشوری كه‌ركوكدا نه‌كردوه‌ به‌ته‌نها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر نه‌بێت كه‌ به‌رده‌وام هێرشیان كردۆته‌ سه‌رتیرۆرستانی داعش و له‌ ئێستاشدا چه‌ندین گوندی ناوچه‌كه‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش پاككردۆته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك، هاووڵاتیانی كوردستان و شاری كه‌ركوكی دڵنیاكردوه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ پارێزه‌ری خاكی كوردستان ده‌بن و گیانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بیستێك خاكی كه‌ركوكدا به‌خت ده‌كه‌ن، وتیشی: هه‌موو ئه‌م قوربانی و هێرشانه‌ی ئێستامان بۆ زامنكردنی ئاسایش و ئارامیه‌ بۆ شاری كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگ ناده‌ین تیرۆرستان زه‌فه‌ر به‌ كه‌ركوك به‌رن .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket