riklam

بەڤیدیۆ.. دوا ساتەكانی هەڵمەتبردنی لیوا حسێن مەسنور بۆ سەر داعش

کوردستان 04:59 PM - 2015-01-31
.

.

ئەمڕۆ 2015/1/31 لیوا حسێن مەنسور فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لەكاتی هەڵمەتبردن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا لەباشوری كەركوك بەدەستی رەشی تیرۆرستانی داعش شەهید بوو.

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەهیدبوونی لیوا حسێن مەسنور،  عه‌قید كاوه‌ غه‌ریب حه‌مه‌ ئه‌مین ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگیری له‌لیوای 5 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لاعه‌بدوڵڵا دا لیوا حسێن مه‌نسور شه‌هیدكرا.

 وتیشی: لیوا حسێن مه‌نسور له‌كاتی كۆنتۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا یه‌كێك بووه‌ له‌ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی هێرش بردن و به‌داخه‌وه‌ به‌گوللـه‌ی قه‌ناس شه‌هیدكرا.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لیوا حسێن مه‌نسور له‌كاتی هێرشكردندا هه‌ڵساوه‌ته‌ سه‌ر پێ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تیرۆرستان دیاری بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌و كاته‌دا گوللـه‌یه‌كی قه‌ناس به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت و پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ شه‌هیدبوو.

جێگای ئاماژه‌یه‌، لیوا حوسێن مه‌نسور، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمه‌رگه‌بووه‌ و  یه‌كێك بووه‌ له‌ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی هێرش بردن بۆ سه‌ر گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا دا شه‌هیدبوو و خوێنی خۆی به‌خشییه‌ ئازادی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket