riklam

ژماره‌ى كوژراوه‌كانی داعش له‌شه‌ڕه‌كانی باشوری كه‌ركوك

کوردستان 03:43 PM - 2015-01-31
زیاتر له‌ 100 كوژراو برینداری داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای حه‌ویجه‌كراون

زیاتر له‌ 100 كوژراو برینداری داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای حه‌ویجه‌كراون

به‌پێی تازه‌ترین زانیاریه‌كانی ناوشاری حه‌ویجه‌ له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 31-1-2015  زیاتر له‌ 100 كوژراو برینداری داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای حه‌ویجه‌كراون و 54 تیرۆرستی بیانیش كوژراون. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناو شاری حه‌ویجه‌ به‌ PUKnedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 09:00 زیاتر له‌ 100 كوژراو برینداری تیرۆرستانی داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای حه‌ویجه‌كراون و له‌ناو كوژراوه‌كانیشدا 54 تیرۆرستی بیانی هه‌ن. 

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشكرده‌وه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌و 100 كوژراو برینداره‌ی كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌شه‌ڕه‌كه‌ی گوندی مه‌لاعه‌بدوڵاو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌وانه‌ی ناو قه‌زای حه‌ویجه‌كراون 111 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌زاكه‌ دانراون و له‌لایه‌ن 10 ئۆتۆبێلی تایبه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كوژراوه‌كان براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌ كه‌ گومانده‌كرێت لاشه‌ی كوژراوه‌ بیانیه‌كان بن. 

سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد:سه‌عات 11:00 ئه‌مڕۆ چه‌ند ئۆتۆبێلێكی ره‌نگ ره‌ش به‌په‌له‌ هاتوونه‌ته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زاكه‌ و دوای 15 خوله‌ك به‌خێرایی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و به‌پێی زانیاریه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌رمی دوو سه‌ركرده‌ی دیاری داعشیان به‌ره‌و شاری موسڵ بردوون كه‌له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی  گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا كوژراون. 

لایخۆشیه‌وه‌ ئدریس مه‌لا عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتانیی كوردستان  بۆ PUKmedia ئاشكرایكرد: به‌ته‌نها له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێی گونده‌كانی ته‌لوه‌رد و مه‌كته‌ب خالید و پردی نه‌هره‌وان زیاتر له‌ 80 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان و تیرۆرستی بیانیشیان تێدایه‌. 

له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌مڕۆشه‌وه‌ وتی: هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناو گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیرۆرستانی داعش كوژراون. 

جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ چڕی بۆردومانی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كیان به‌ته‌واوی وێرانكردون .

ئیدریس مه‌لاعادل  جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، هێزه‌كانی گه‌ریلاش ماوه‌ی دوو رۆژه‌ هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر له‌دژی تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگن و رۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ و دوو برینداریشیانداوه‌.

 

PUKmedia   تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket