riklam

لیوا حسێن مەنسور شەهید بوو

کوردستان 01:46 PM - 2015-01-31
لیوا حسێن مه‌نسور

لیوا حسێن مه‌نسور

  ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگیری له‌لیوای 5 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ PUKmedia هه‌واڵی شه‌هیدبوونی لیوا حسێن مه‌نسور پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.     

عه‌قید كاوه‌ غه‌ریب حه‌مه‌ ئه‌مین ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگیری له‌لیوای 5 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لاعه‌بدوڵڵا دا لیوا حسێن مه‌نسور شه‌هیدكرا.

 وتیشی: لیوا حسێن مه‌نسور له‌كاتی كۆنتۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا یه‌كێك بووه‌ له‌ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی هێرش بردن و به‌داخه‌وه‌ به‌گوللـه‌ی قه‌ناس شه‌هیدكرا.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لیوا حسێن مه‌نسور له‌كاتی هێرشكردندا هه‌ڵساوه‌ته‌ سه‌ر پێ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تیرۆرستان دیاری بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌و كاته‌دا گوللـه‌یه‌كی قه‌ناس به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت و پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ شه‌هیدبوو.

جێگای ئاماژه‌یه‌، لیوا حوسێن مه‌نسور، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمه‌رگه‌بووه‌ و  یه‌كێك بووه‌ له‌ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌سته‌ی هێرش بردن بۆ سه‌ر گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا دا شه‌هیدبوو و خوێنی خۆی به‌خشییه‌ ئازادی كوردستان.


PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket