riklam

2 سه‌ربازی خانه‌نشینی ئه‌مریكی كوژران

جیهان 01:33 PM - 2015-01-31
له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه كوژراون‌

له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه كوژراون‌

له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه‌ 2 سه‌ربازی خانه‌نشینكراوی ئه‌مریكی له‌ شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كوژران.

دوای تیرۆركردنی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ناو شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان زه‌بیحوڵا وجاهد وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی توندڕه‌وی تاڵیبان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی بزوتنه‌وه‌كه‌یانكراوه‌ به‌ناوی ئیحسانوڵا دوای چاودێریكردنی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ ته‌قه‌ی لێكردوون و به‌سزایی گه‌یاندوون.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسێكی سوپای ئه‌مریكا به‌كه‌ناڵی CNNی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ خانه‌نشین بوون و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌سوپای ئه‌مریكاوه‌ نه‌بووه‌.

له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردووشدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بۆمبێكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران و برینداربوون.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket