riklam

تیرۆرستان ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌يه‌كی پێشمه‌رگه‌وه‌

کوردستان 12:28 PM - 2015-01-31
به‌نیازبوون دزبكه‌نه‌ ناو گوندێكی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی گوێره‌وه‌

به‌نیازبوون دزبكه‌نه‌ ناو گوندێكی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی گوێره‌وه‌

شه‌وی رابردوو 30-1-2015 په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گوێڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ شكستیپهێنراو بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش له‌وه‌ سنوره‌ زیانی زۆری به‌ تیرۆرستان گه‌یاند.


ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 8:30ی شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش به‌نیازبوون دزه‌بكه‌نه‌ ناو  گوندی زومماره‌ی عه‌بڵا-ی نزیك گوێر به‌ڵام كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌و له‌ ناچاریدا هه‌ڵهاتن.


وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی كه‌ به‌نیازی په‌لاماره‌كه‌ بوون زۆربوون به‌ڵام به‌هۆی شكستی یه‌كه‌م كاروانیان سه‌رجه‌میان هه‌ڵهاتوون.


به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه‌ سه‌عات 10:30 شه‌وی رابردوو له‌دوای هه‌ستكردن به‌ جموجۆڵی تیرۆرستان له‌ گوندی حه‌سودیه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ئه‌و گونده‌یان كردو زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌دوای سه‌عات 12ی شه‌وه‌وه‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ ئارامه‌و هیچ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و هێرشێك روینه‌داوه‌.


PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket