riklam

ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌كه‌ركوك بكات، وه‌ك مه‌لا شوانی لێدێت

کوردستان 11:42 AM - 2015-01-31
 به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان مه‌لا شوان كوژرا

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان مه‌لا شوان كوژرا

ئه‌و مه‌لا كورده‌ی له‌ناو داعشدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كه‌ركوك ده‌كرد، هه‌ر له‌وێ كوژرا.

سه‌چاوه‌یه‌كی باڵا له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باشووری شاری كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێدا 30-1-2015  له‌باشووری شاری كه‌ركوك مه‌لا شوان، كه‌پێشتر له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بوو كوژرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌مان له‌لایه‌ن هه‌واڵگیرییه‌كانمانه‌وه‌ پێ گه‌یشتووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ـی كانوونی دووه‌می 2015، مه‌لا شوان، له‌گه‌ڵ چه‌ند كوردێكی دیكه‌ی نێو داعش، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، به‌ زمانی كوردی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی كه‌ركووك و هه‌ولێریان كرد.


PUKmedia تایبه‌ت

به‌ڤيديۆ.. مه‌لا شوان ببینه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket