riklam

داعش 3 كچ گوللــه‌باران ده‌كات

عیراق 11:26 AM - 2015-01-31
داعش هیچ هۆكارێكی بۆ ئه‌و كاره‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو

داعش هیچ هۆكارێكی بۆ ئه‌و كاره‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو

تیرۆرستانی داعش له‌شاری موسڵ سێ كچی ته‌مه‌ن 14 بۆ 20 ساڵان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی بۆ بخه‌نه‌ڕوو گوللــه‌باران ده‌كه‌ن.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ 31-1-2015 له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تیرۆرستانی داعش سێ كچی گه‌نجی ته‌مه‌ن 14 بۆ 20 ساڵانیان به‌پێی بڕیاری دادگای شه‌رعی تیرۆرستان گوللــه‌باران كردوون. 

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دوای گوللــه‌بارانكردنیان ته‌رمی سێ كچه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری موسڵكراون و رێگه‌ به‌كه‌سوكاره‌كه‌یان نه‌دراوه‌ ته‌رمه‌كانیان ببه‌نه‌وه‌.

له‌باره‌ی هۆكاری كوژرانی ئه‌و سێ كچه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكردووه‌، كه‌ تیرۆرستانی داعش هیچ هۆكارێكیان بۆ ئه‌و كرده‌وه‌ قیزه‌ونه‌ نه‌بووه‌.

 

PUKmedia  و/ ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket