riklam

پسپۆڕی چه‌كه‌ كیمیاویه‌كانی داعش كوژرا

عیراق 09:41 AM - 2015-01-31
له‌كارگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی رژێمی به‌عسیشدا كاریكردووه‌

له‌كارگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی رژێمی به‌عسیشدا كاریكردووه‌

له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌پارێزگای موسڵ پسپۆڕی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی تیرۆرستانی داعش ده‌كوژرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ31-1-2015  له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،( ئه‌بو مالك) سه‌ركرده‌ی دیاری گروپی تیرۆرستی داعش كه‌ شاره‌زای دروستكردنی گازی كیمیاوییه‌ له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌نزیك شاری موسڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تر كوژراون.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌، ئه‌بو مالك ناوی ته‌واوی (سڵاح جاسم محه‌مه‌د فه‌لاح ئه‌لسباوی ) له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا له‌كارگه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی كاریكردووه‌ و شاره‌زایی ته‌واوی له‌دروستكردنی مادده‌ی كیمیاوی هه‌بووه‌.

رۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی ستراتیژی و گرنگی تیرۆرستانی داعشیان له‌شاری موسڵ و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردون و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیشیان كوشتووه‌.

 

PUKmedia   و/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket