تیرۆر له‌نێوان تاك‌و ده‌وڵه‌تدا
بیروڕا 06:37 PM - 2015-01-30پارێزه‌ر/ رێباز حه‌مه‌ده‌مین
پارێزه‌ر/ رێباز حه‌مه‌ده‌مین
تیرۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر مافی ئاسایی تاكه‌كان‌و ئاسایش‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان به‌شێوه‌یی جیاجیا.
سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر هه‌مه‌جۆرو هه‌مه‌ڕه‌نگه، له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیشیدا، جا ئامانجی ئاینی بێت یان سیاسی‌و تائیفی‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی یان نه‌ته‌وه‌یی، كه سه‌رجه‌میان توندڕه‌ی بێ‌سنوور ده‌هێننه كایه‌وه، له‌كاره‌سات‌و ماڵوێرانی ره‌ق‌و كینه‌و دووبه‌ره‌كی زیاتر هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێت، له‌ڕووی فكریشه‌وه ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی ده‌روونی‌و لاوازكردنی سلوكی ده‌روونی تاكه‌كان، چونكه تیرۆر شه‌ڕێكی نادیار‌و نابه‌رامبه‌ره، له‌ئانوساتدایه.
كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌بارودۆخێكی تاریك وهه‌ستیاردایه له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ستی پێنه‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كردوه‌ی تیرۆرستی به‌نسبه‌ت تاكه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌وه حاڵه‌تێكی كتوپڕ‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه یان ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراوه‌وه به‌ئامانجی به‌رنامه بۆ دارێژراو به‌هێواشی كاری له‌سه‌رده‌كات له‌سه‌ره‌تاوه.
به‌ڵام له‌كاری گروپه تیرۆریستیه‌كان واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجیان ترساندنی كۆمه‌ڵگه‌و دروستكردنی فه‌زایه‌كی له‌شۆك و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوێكییه، هێنده ئامانجی تری له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، بۆیه به‌رده‌وام ترس به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هه‌رچی تیرۆری ده‌وڵه‌تییه یان ده‌وڵه‌تێك به‌ته‌نیا له‌كاتێكدا ده‌بێت كه ده‌وڵه‌ته‌كه په‌نا ده‌باته‌به‌ر هه‌موو كردوه‌یه‌كی توندوتیژ به‌رامبه‌ربه‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌ترس و ملكه‌چ كردنه‌وه، كه زیاتر له‌پێناوی ئامانجی سیاسی‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه، كه حكومه‌تێك به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌ی خۆی یان ده‌وڵه‌تێكی تر په‌یڕه‌وی ده‌كات، له‌مه‌ش زیاتر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه باو بووه، هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌وڵه‌تان پرۆتۆكۆڵی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤیان مۆر كردوه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام په‌یڕه‌وی تیرۆر هه‌رده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی جیاجیا، نه‌یانتوانیوه به‌م پرۆتۆكۆڵه كۆتایی به‌و كاره‌بهێنن، به‌شێوه‌ی جیاجیا گرتن‌و كوشتن‌و تۆقاندن هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
هه‌رچی تیرۆریزمی تاكه‌كه‌سیشه هه‌موو كاره توندوتیژیه‌كان ده‌گرێته‌خۆ له‌گه‌وره‌وه بۆ بچووك، رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی یان ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو ئه‌نجامی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌و رێكخراو و گروپانه ئامانجیان جیاواز‌و هه‌مه‌جۆرن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا، كه به‌هۆی بیری سیاسی یان ئاینی‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی یان ئابووری، كه كردوه‌كانیان ئابوورییه‌كی زۆربه‌هێزی ده‌وێت هه‌ر به‌هۆی كردوه‌كانیشیانه‌وه ئابووری خۆیان په‌یداده‌كه‌ن، ئه‌م رێگایانه به‌باشترین رێگه ده‌زانن وه‌كو رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرده‌وه‌ی تیرۆرییستی ئه‌نجام ده‌دات یان رێكخراوی داعش، كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دروستكردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه وڵاته زلهێزه‌كان به‌ره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌دژی داعش دروست بكه‌ن كه زیاتر له 40 ده‌وڵه‌ت به‌شدارییان كردوه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و بنه‌بڕكردنیان، چونكه بۆته رێكخراوێكی نێوده‌ڵه‌تی تیرۆرستی نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو، بگره له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان، بێ‌سنور كردوه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19