riklam

موسڵ.. به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش ده‌كوژرێن

عیراق 04:27 PM - 2015-01-30
87 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریكراوه‌

87 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریكراوه‌

له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری موسڵ ده‌كرێت و ده‌یان تیرۆرستی داعش ده‌كوژێن كه‌ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌و گروپه‌ی تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری موسڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 29/30-1-2015 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری موسڵكراوه‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆریانیش لێكوژراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی:  تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  زیاتر له‌ 87 لاشه‌ی تیرۆرستانی داعش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریكراوه‌ له‌ناوه‌ندی شاری موسڵ و له‌ناو كوژراوه‌كانیشدا به‌رپرسی دارایی داعش له‌شاری موسڵی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی تر له‌ عه‌شیره‌تی حه‌مدون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش له‌ قه‌زای به‌عاجی سه‌ر به‌شاری موسڵ ئه‌وه‌ بۆ PUKmedia ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ تیرۆرستانی داعش دوو  سه‌ركرده‌ی  خۆیان به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی (نێربازی) ی له‌ كاتی شه‌ڕ  به‌پێی بڕیاری دادگای شه‌رعی سه‌ربڕیون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كان خه‌ڵكی ته‌لعه‌فه‌ه‌ره‌و ئه‌وی تریشیان خه‌ڵكی سوریایه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket