riklam

ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی 2015ی پەسەندكرد (نوێكراوەتەوە)

عیراق 08:43 PM - 2015-01-29
پشكی هەرێم 17%یە لەگەڵ پشكی پێشمەرگەش

پشكی هەرێم 17%یە لەگەڵ پشكی پێشمەرگەش

ئەمڕۆ 2015/1/29 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای بودجەی 2015ی عیراقی پەسەندكردو پشكی هەرێمی كوردستانیش كە 17%یە لەگەڵ پشكی پێشمەرگە لەبودجەی وەزارەتی بەرگری لەناو بودجەكەدا پەسەندكرا.

بەپێی ماددەی 10ی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە دەنگی لەسەر درا، 17%ی پشكی هەرێم لەبودجەی 2015ی عیراق پەسەندكرا.

هەر بەپێی بڕگەیەمی ماددەی 10ی یاسای بودجەی 2015، پشكی وەزارەتی پێشمەرگە كە لەبودجەی وەزارەتی بەرگریی دەبێت پەسەندكرا.
هەر لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە، بەپێی ماددەی 22ی یاسای بودجەی 2015ی عیراقدا كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندیكرد، بەپێی ناوەرۆكی ماددەكە لەبودجەی 2015ی عیراقدا 17%ش بەكۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دەدرێت.

هاوكات ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ماددەی 51ی یاسای بودجەی 2015ی پەسەندكرد كە بەپێ ئەو ماددەی دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپشكی 17% بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان بكات.

بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2015 بریتیە لە ١١٩ ترلیۆن دینارە، بەپێی یاساكەش نرخی بەرمیلێك نەوت بە 56 دۆلار دیاریكراوەو خەرجییەكانی بەكاربردن بە ٧٧ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوەو خەرجییەكانی وەبەرهێنانیش بە زیاتر لە ٤١ ترلیۆن دینار دانراوە.

هەر بەپێی یاسای بودجەی 2015ی عیراق، كورتهێنانی بودجە بە ٢٥ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، كە بەپارەی ناوخۆو دەرەوەو پارەی وەزارەتی دارایی پڕدەكرێتەوە، یاخود بەزیادكردنی نرخی نەوت، هەروەها زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت پڕدەكرێتەوە.

بودجەی 2015ی عیراق كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت بۆ پەسەندكردنی و دوای پەسەندكردنیشی لەلایەن د.فوئاد مەعسوم سەرۆكی كۆماری عیراق، لە رۆژنامەی رەسمی (وقایع) بڵاودەكرێتەوەو  حكومەتی عیراق دەیخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket