riklam

به‌وێنه‌.. ژیان له‌ئه‌مازۆن

هەمەرەنگ 02:05 PM - 2015-01-29
زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ داواكاری ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی به‌رازیل كردووه‌و رێگیری لێكراوه‌

زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ داواكاری ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی به‌رازیل كردووه‌و رێگیری لێكراوه‌

فۆتۆگرافه‌ری به‌ناوبانگی پورتوگالی دانیال رۆدریگێرز له‌تازه‌ترین كاری ناوازه‌یدا سه‌ردانی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆنی وڵاتی به‌رازیل ده‌كات و به‌چه‌ند كارێكی فۆتۆگرافی ژیانی هۆزه‌كانی ناو ئه‌و دارستانه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

رۆدرێگێرز بۆ چونه‌ ناو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن  به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی (ئه‌لتۆ تۆریاسۆ ) و وێنه‌گرتنی چۆنیه‌تی ژیانی هۆزی ( ئاوا گواجا)  زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ داواكاری ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی به‌رازیل كردووه‌و رێگیری لێكراوه‌.

دانیال رۆدریگێرزی فۆتۆگرافه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌:" مه‌به‌ستم بوو كه‌ له‌رێگه‌ی كامێراكه‌مه‌وه‌ ژیانی هۆزه‌كانی دارستانی ئه‌مازۆن تۆماربكه‌م، خۆشبه‌ختانه‌ دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌ڕازیل توانیم خۆم بگه‌یه‌نمه‌ ناوچه‌ی (ئه‌لتۆ تۆریاسۆ ) و به‌فۆتۆ چۆنیه‌تی ژیان له‌لای  هۆزی (ئاوا گواجا) كه‌یه‌كێكه‌ له‌كۆنترین هۆزه‌كانی ناو دارستانی ئه‌مازۆن تۆماربكه‌م".

دانیال رۆدریگێرز تاكه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ كه‌توانیویه‌تی له‌سه‌ده‌ی 21  كامێراو كۆمپیوته‌ر بباته‌ ناو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن.

 

PUKmedia  و/ سامان عه‌لی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket