riklam

كه‌مپی ئاواره‌كان گڕی گرت

کوردستان 12:54 PM - 2015-01-29
هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-1-2015 به‌شێك له‌ خێمه‌كانی كه‌مپی عالیاوا له‌ خانه‌قین سوتان.

په‌یامنێرمان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌وه‌ پێیڕاگه‌یاندین كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژنێكی ئاواره‌ی ناو كه‌مپی عالیاوا له‌ خانه‌قین به‌ فڕنی كاره‌بایی نانی دروستكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ فڕنه‌كه‌ گڕیرتووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ خێمه‌كه‌ی سوتاوه‌، دواتریش ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌یكردووه‌و 12 خێمه‌ی تری ده‌وروبه‌ری سوتاون.

وتیشی: به‌هۆی سوتانی ئه‌و خێمه‌یه‌وه‌ چه‌ند ئاواره‌یه‌ك ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ ئاگره‌كه‌، هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی خانه‌قین و رێكخراوه‌ ناوخۆیی و جیهانییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ناو كه‌مپه‌كه‌و هاوكاری ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خێمه‌كانیان سوتاوه‌.

PUKmedia  سامان نه‌جم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket