ئه‌نجلینا جولی بۆگریا؟
جیهان 12:44 PM - 2015-01-29گریانه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی ژنانی ئێزیدی شتێكی بچووكه
هونه‌رمه‌ندی بواری سینه‌ما ئه‌نجلینا جولی كه‌له‌ئێستادا باڵوێزی ئاشتیه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كانی سوریا‌و عیراق، دوای سه‌ردانیكردنی ئاواره‌كان له‌شاری دهۆك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌به‌رامبه‌ر گوێگرتن له ئازاره‌كانی ژنان و منداڵانی ئێزیدی كه‌به ژێانێكی سه‌خت وپڕ له نه‌هامه‌تی تێپه‌ڕیون ده‌ستی كردووه به‌گریان..
ئه‌نجلینا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی عیراق له وتارێكیدا له‌رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز بڵاویكردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی" له‌ساڵی 2007ه‌وه پێنج جار چوومه‌ته عیراق به‌ڵام هیچ كات له‌ژیانمدا هێنده‌ی دواهه‌مین جاریان خه‌مبارو نیگه‌ران نه‌بووم".
جولی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕ له سوریا ده‌ستی پێكردووه نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كه نزیكه‌ی 23 ملیۆن هاوڵاتی ده‌بن ئاواره‌ی چه‌ندین وڵاتبوون وله‌ژیانێكی زۆر ناهه‌مواردا ده‌ژین.
له‌باره‌ی گریانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵانی ئێزیدی كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه" ده‌توانین چی بڵێین به‌كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان كه باسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆی و كچه هاوڕێكانی تری له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات و ده‌ڵێت، براكه‌ی دوای زانینی ئه‌و راستیه خۆی كوشتووه"
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا جولی له‌ناخی دڵه‌وه هاوسۆزی خۆی بۆ دایكێك ده‌رده‌بڕێت كه چۆن باسی كچه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت" چۆن ده‌توانم شتێك بڵێم كه ژنێكی هاوته‌مه‌نی خۆم كه چۆن باسی كوژرانی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات و ئێستا خۆی به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌و له سوچێكی خێمه‌یه‌كدا به‌دوای پارچه نانێكدا ده‌گه‌ڕێت".
جولی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای ئاواره ئێزیدیه‌كان چیرۆكی خێزانێك ده‌گێڕێته‌وه كه هه‌شت منداڵ له‌ناو خێمه‌یه‌كدا بوون و باوكیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كوژرابووه‌و دایكیشیان بێسه‌روشوێنه كه پێده‌چێت له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه رفێندرابێت.
له‌به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ژیانی ئه‌و هه‌شت منداڵه ده‌ڵێت" براگه‌وره‌ی ئه‌و هه‌شت منداڵه كه ده‌ستیكردبووه مل خوشكه بچووكه‌كه‌ی پێی وتم" بۆ پاراستنی ژیانی خوشكه‌كانم تێده‌كۆشم هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌گینا هیچی ترم نیه بۆی بژیم.
له‌دوایه‌مین به‌شی وتاره‌كه‌یدا ئه‌نجلینا جولی جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه گریان شتێكی زۆر بچووكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌چاوه‌كانی خۆم بینیم.
PUKmedia وه‌رگێڕانی /سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24